ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-04-2025/ داواکاریی ئێران لە ئاڵمان سەبارەت بە جەنایەتی کیمیایی ڕژێمی بەعس
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
داواکاریی ئێران لە ئاڵمان سەبارەت بە جەنایەتی کیمیایی ڕژێمی بەعس
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران خوازیاری دامەزراندنی میکانیزمێک بوو بە مەبەستی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان ڕۆشنکردنەوەی ڕای گشتی ئێران و جیهان سەبارەت بە ڕۆڵی ئەڵمانیا لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە بوو.
2-
برسێتی چەکێک لە دژی خەڵکی غەززە
ڕیاز مەنسور، نوێنەری هەمیشەیی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: ڕژێمی زایۆنی سیاسەتی برسێتی وەک چەکێک لەدژی خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە کەڵک وەردەگرێت.
3-
کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
مونیر ئەلبەرش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئاماژەی بە دۆخی کارەساتباری پزیشکی و خۆراکی ناوچەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایۆنی خەریکی جینوساید کردنە لە فەلەستین و جیهان بێدەنگ بووە.
4-
وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە پێداویستییە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە تەواو دەبن و ڕژێمی زایونی ڕێگری دەکات لە هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە.
5-
ئامادەیی٨ ملیۆن چەکداری یەمەنی
محەممەد ئەلبەخیتی، ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، هۆشداریی دا لە بەردەوامی دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بۆسەر ئەم وڵاتە و جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە ٨ میلیۆن چەکداری یەمەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان ئامادەن.
6-
هاوکاری نێوان قەزوێن و هەولێر
لە مەراسیمێکدا کە محەممەد نوزەری پارێزگاری قەزوێن و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرئامادەی بوون، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو پارێزگا واژۆ کرا.