ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 30-04-2025/ پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر غەززە تاوانی جەنگیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
پەلامارەکانی سوپای تیرۆر بۆ سەر غەززە تاوانی جەنگیە
ڤۆڵکر تورک، کۆمیساری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، پەلامارە بە ئەنقەستەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە غەززە تاوانی جەنگیە و دەبێ ڕابگیرێت.
2
کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە چەکی برسێتی
حەماس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەکارهێنانی برسێتی لە دژی خەڵکی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایونیەوە ە بە تاوانی جەنگی و بێبایەخکردنی ئاشکرای دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
3
شکستی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
محەممەد ئەلعاتیفی وەزیری بەرگری یەمەن وێڕای ئاماژەدان بە پێشکەوتنی بەرچاوی ئەو وڵاتە لە پیشەسازییە سەربازییەکان و بەرگری ئاسمانی جەختی لەوە کردەوە کە دەستدرێژیی ئێستای ئەمریکا – زایۆنیستەکان بۆ سەر یەمەن ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە.
4
پێشڕەوی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی میدیاییەکان، تورکیا تۆڕێکی ڕێگاوبان و حەوت بنکەی سەربازی نوێی لە بێ دەنگەیی کاربەدەستانی بەغدا و هەولێر لە قوڵایی خاکی عێراق لە دەوروبەری گوندی سەرگەڵە دروستکردووە.
5
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سوور
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٨ لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی ترومان لە دەریای سووردا لە هێرشێکی مووشەکیی هێزەکانی ئەنساروڵای یەمەندا نوقم بووە.
6
دژایەتی 51 پەرلەمانتاری عێراق لەگەڵ بوونی جولانی لە بەغدا
ئیبتیسام هیلالی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، 51 ئەندامی پەرلەمانی عێراق دژی سەفەری جۆولانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرانی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدادن