May 01, 2025 10:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

1-

پێویستیی راگیرانی تاوانکاریی رژیمی زایۆنی

"ئەمیر سەعید ئیرەوانی" باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێی داگرت؛ پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش رژیمی زایۆنی ناچار بکا لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لوبنان و سوریا بکشێتەوەو دەست هەڵگرێ لە دەسدرێژکاریی و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی.

 

2

گیانی منداڵانی غەززە لە مەترسیدایە

"ئەحمەد ئەلفەڕا" سەرۆکی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ناسر لە باشوری غەززە، وشداریی دا لەبارەی دۆخی نالەباری بەدخۆراکی لەنێو منداڵانی کەرتی غەززەدا.

 

3

حەماس: نەتانیاهو، خەیاڵکەرێکی شکست خواردوویە

"مەحمود مەرداوی" لە ئەندامانی حەماس، لێدوانی ئەم دواییەی نەتانیاهو لەبارەی "سەرکەوتنی شێلگیرانە" و "جیاکردنەوەی رەفەح"ی بە هاواری "کەسێکی لاواز و داماو" و "خەیاڵکەرێکی شکست خواردوو" زانی.

 

4-

زەبری خۆڕاگریی فەلەستین لە رژیمی زایۆنی

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی سوپای ترۆر لە شارۆچکەی "بینا" هەڵکەوتوو لە باشوری نابلۆس بووەهۆی برینداربوونی سێ زایۆنی کە حاڵی یەکێکیان شپرزەیە.

 

5-

رەخنەی بۆرێل لە داکۆکیی ئوروپا لە رژیمی زایۆنی

"جۆزێپ بۆرێل"ی بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی داکۆکیی ئوروپییەکان لە دڕندەکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وتی: ئێمە لەو تاوانکارییانەدا، هاریکار و پاڵپشتی تەلاویڤین.

 

6-

هێرشی یەمەن بۆسەر پاپۆڕێکی ئەمریکی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری "وینسۆن"ی ئەمریکا لە دەریای عەرەب و دوو ئامانجی گرینگی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، لەلایەن یەمەنییەکانەوە کراونە ئامانج.

 

7-

ڕەخنەی ڕووسیا لە بەیاننامە دژە ئێرانییەکان

"سێرگئی شۆیگۆ:ی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا، وێڕای پێداگریی لەسەر یەکگرتوویی نێوان ڕووسیاو ئێران، وتی: هەرچەشنە بەیاننامەیەکی دوژمنکارانە دژی ئێران، قەبووڵنەکراوەو شەرمەزار دەکرێ.