May 01, 2025 13:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ئەحمەدیان: چەکی ئەتۆمی لە دوکتورینی ئێراندا، جێگەی نیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی پێی داگرت: "ئێران، لە مافی ڕەوای خۆی بۆ نمونە مافی کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی چاوپۆشی ناکاو چەکی ئەتۆمی لە دوکتورینی بەرەڤانیی ئێراندا، هیچ جێگەوشوێنێکی نیە".

 

2-

پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوایی

سوپای رژیمی زایۆنی ئەمڕۆش جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر ناوچە جیاجیاکانی لێواری رۆژاوایی و مەزراو کێڵگەی فەلەستینیەکانی سوتاند.

 

3

غەززە لە سەروبەندی قات و قڕییەکی بەرچاودا

ئانرۆوا جارێکی دیکە پێی داگرت، داخرانی تێپەڕگەکانی کەرتی غەززەو توندترکرانی گەمارۆدرانی لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، ئەو ناوچەی بەرەوڕووی برسێتی و قات و قڕییەکی قورس کردووە.

 

4

لاوازیی تەلاویڤ لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکان

ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکان لە بەرزاییەکانی قودس و لاوازیی ئاشکرای بەرپرسانی رژیمی زایۆنی لە کۆنترۆڵکردنی، زایۆنییەکانی ناچار کرد، زیاتر لە دە هەزار شارۆچکەنشین لەو ناوچانە بگوێزنەوە.

 

5-

درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر پارێزگاکانی یەمەن

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانیان دژ بە یەمەن، دوێشەو چوارشەممە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سەعدەو حودەیدەیان بۆردومان کرد.

 

6-

حکومەتی کاتیی دەمشق، بەرپرسیارە لە ئاڵۆزییەکانی سوریادا

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، حکومەتی کاتیی جۆلانی بە، بەرپرسیار زانی لەحاند تەشەنای گرژیی و پێکدادانە تازەکان لە سوریاداو ڕایگەیاند، پێویستە جۆلانی کۆتایی بێنێ بە سیاسەتی توندوتیژانەی دژ بە گرووپ و هۆز و تایفەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

 

7-

گیانی منداڵانی غەززە لە مەترسیدایە

"ئەحمەد ئەلفەڕا" سەرۆکی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی ناسر لە باشوری غەززە، وشداریی دا لەبارەی دۆخی نالەباری بەدخۆراکی لەنێو منداڵانی کەرتی غەززەدا.