ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 01-05-2025/ ناوی کەنداوی فارس، هێمای هاریکاری و ئاڵوگۆڕی کولتورییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ناوی کەنداوی فارس، هێمای هاریکاری و ئاڵوگۆڕی کولتورییە
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای ئاماژە بە گرینگیی مێژوویی کەنداوی فارس بۆ ئێران، ناوچەو جیهان، ئەوی بە هێمای هاریکاری و ئاڵوگۆڕی کولتوری و دۆستایەتی نێوان گەلانی ناوچە زانی.
2-
نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەشەنای قەیرانی مرۆیی لە غەززە
"فەرحان حەق" یاریدەری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی لە غەززە، وتی: تەلاویڤ بێ ڕەچاوکردنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، درێژە دەدا بە جەنایەت و تاوانکارییەکانی لە غەززە.
3-
ترسی زایۆنییەکان لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکان
ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی "ئەسدود" لە باکوری غەززەو چەند ناوچەیەکی دیکەی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، بووەتەهۆی تۆقانی زایۆنییەکان لە درێژەی ئەو ئاگرکەوتنەوە گوماناوییانە.
4-
هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر سێ ئامانج لە سوریا
فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی، شەوی رابردوو سێ ئامانجی سەربازیی حکومەتی کاتیی سوریایان لە ناوچەی سەحنایا لە گردووپەڕی دەمشق بۆردومان کرد.
5-
نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەزێندرانی سەروەریی سوریا لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانی بەزێندرانی بەردەوامی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریا لەلایەن رژیمی زایۆنییە.
6-
رژیمی زایۆنی لە دەروزییەکان، کەڵکی نارەوا وەردەگرێ
"وەلید جونبەلات"سەرۆکی دەروزییەکانی لوبنان وتی: رژیمی زایۆنی بۆ بەرەوپێش بردنی پیلانەکانی بەنیازە لە دەروزییەکانی سوریا، کەڵکی ناڕەوا وەرگرێ.
7-
چوونەسەری قەرزی هەولێر بە کۆمپانیا نەوتییەکان
"مایڵز کاگینز" وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێم، بڕی یەک ملیارد دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور قەرز دارە.