ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-05-2025/ ڕوونکردنەوەی عەراقچی لەبارەی هۆی دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ڕوونکردنەوەی عەراقچی لەبارەی هۆی دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئامادەیی تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادگەرانە لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئێمەو لایەنی عوممانی و ئەمریکی، بڕیارمان دا خولی چوارەمی دانوستانەکان لەبەر ئامادەکارییەکان و هۆکاری تەکنیکی دوابخەین.
2-
ڕێزنان لە قوربانیانی بەندەرعەبباس
باڵوێزان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەئامادەبوون لە شوێنی نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێزیان گرت لە قوربانیان و بەرکەوتووانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەرعەبباس.
3-
چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە
لە ئاکامی بۆردومانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لانیکەم ٣١ فەلەستینی دیکە شەهید و بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
4-
ئیدانەکرانی بێ دەنگیی جیهانی لەهەمبەر تاوانکاریی رژیمی زایۆنی
"مایک ڕایان" یاریدەری بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێی داگرت؛ بێتوو کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە هیچ هەنگاوێک هەڵنەگرێ، هاوبەشی تاوانکارییەکانی تەلاویڤە لە غەززە.
5-
١٠١کوژراو لە شەڕی نێوان هێزەکانی جۆلانی و دەرووزییەکان
روانگەی سوریی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە شەڕ وپێکدادانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سەربە حکومەتی کاتیی جۆلانی و دەرووزییەکان، ژماری کوژراوان بۆ ١٠١ کەس زیادی کرد .
6-
بڕیاری بەغدا بۆ قەدەغەی چالاکیی گرووپگەلی نەیاری ئێران
ڕێکخراوی راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، چالاکیی گرووپە نەیارەکانی ئێران جێگیر لە ناوخاکی عێراقدا، بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی قەدەغە و بڕیاری دەرکرانیانی دەرکرد.
7-
تێکهەڵچوونی پۆلیسی تورکیا لەگەڵ خۆپێشاندەرانی رۆژی کرێکار
پۆلیسی تورکیا بۆ بڵاوەکردن بە خۆپێشاندەرانی رۆژی کرێکار کە بەنیاز بوون بچنە مەیدانی تەقسیم، لە گازی فرمێسکڕێژ و مەکینەی ئاوپژێن کەڵکی وەرگرت و دەیان خۆپێشاندەریشی قۆڵبەست کرد.