May 02, 2025 10:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

 

١-

دواخرانی وتووێژی ئێران و ئەمریکا لەسەر پێشنیاری عوممان بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دواخرانی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی تاران-واشنگتۆن لەسەر پێشنیاری عوممان بووەو سەبارەت بە بەرواری شیمانەیی دواتری دانوستانەکان، زانیارییەکان دەخرێنەڕوو.

 

2-

زەبری قەسام لە سوپای داگیرکەری زایۆنی لە ڕەفەح

گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازیی حەماس لە هەڵمەتێکی هەمەلایەنە لە گەڕەکەی "تەل سوڵتان" لە رۆژاوای ڕەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری غەززە، زەبرێکی کاریی لە سوپای ترۆر دا.

 

3-

سەتی٩١ی دانیشتووانی غەززە بەرەوڕووی قەیرانی خۆراکن

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، سەتی٩١ی دانیشتووانی ئەو ناوچە لەبەر گەمارۆی بەردەوامی رژیمی زایۆنی و داخرانی تێپەڕگەکان لەڕووی هاتنی یارمەتی و کاڵاکان، بەرەوڕووی قەیرانی خۆراکە.

 

4-

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان دژی نەتانیاهو لەبەردەم ماڵەکەی

نەیارانی نەتانیاهو و خێزانی گیراوانی زایۆنی لەبەردەم ماڵەکەی، خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان سازدا و سیاسەتە شەڕخوازانەکەیان بەتوندی شەرمەزار کرد.

 

5-

رەخنەی "هیجری" کەسایەتیی دەرووزییەکان لە جۆلانی

شێخ حیکمەت هیجری، کەسایەتی بەناوبانگی کۆمەڵگای دەرووزیی سوریا وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی جۆلانی لەدژ خەڵکی سیڤیلی دەرووزیی، وتی: ئەو جەنایەتانە هاوسەنگی تاوانکارییەکانی داعشە.

 

6-

هەڵمەتی مووشەکیی یەمەن بۆسەر پێگەی زایۆنیی "رامات دەیڤید"

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی سەربازییدا، پێگەی ئاسمانیی رامات دەیڤید لە رۆژهەڵاتی شاری حەیفایان مووشەکباران کرد.

 

7-

پەرلەمانی عێراق خوازیاری هەموارکرانەوەی دەستوور بوو

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە خستنەڕووی پێشنیارێک بە کۆمیسیۆنی مافەوانی، خوازیاری هەمواری ماددەی یەکەمی دەستوور بوو، پێشنیارێک کە بەهۆیەوە، سپێردران یان ڕێککەوتن لەسەر هەر پاژێک لە خاکی عێراق بەئاشکرا قەدەغەکراو ڕادەگەیێنێ.