ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 02-05-2025/ وشداریی خاچی سوری جیهانی لەبارەی دۆخی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
وشداریی خاچی سوری جیهانی لەبارەی دۆخی غەززە
لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سور(ئای سی ئاڕ سی) وشداریی دا، دۆخی شپرزەی ئاسایشی لە کەرتی غەززە پێش دەگرێ بە چالاکیی فەرمانبەران .
2-
ڕەخنەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگریی گەیشتنی یارمەتیی بە غەززە
"تام فلێچەر" یاریدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆییانە وێڕای پێداگریی لەسەر داگیرکەریی رژیمی زایۆنی وتی: تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی گەیێندرانی یارمەتی بە غەززە، بە سزایەکی گشتیی بێ بەزەییانە ئەژمار دەکرێ.
3-
پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەشتیی لایەنگرانی فەلەستین
کەشتیی هاوپەیمانیی لایەنگرانی فەلەستین کە بۆ هەڵگیرانی گەمارۆی سەر غەززە بەرەو ئەو ناوچە وەڕێکەوتبوو، کەوتەبەر پەلاماری درۆنیی رژیمی زایۆنی و هەوڵ دەدرێ بڵێسەکانی ئاگر، کۆنترۆڵ بکرێ و بکوژێتەوە.
4-
کۆبوونەوەی یەمەنییەکان بۆ پشتگریی لە غەززە
خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن ئەمڕۆش لە ڕێپێوانەکانیان بە دروشمی "خۆڕاگریی لەتەنیشت غەززەو فەلەستیندا لەهەمبەر بکوژان و ملهوڕان" پشتگریی خۆیان لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاند.
5-
پێداگریی سودانی لەسەر گرینگیی وتووێژی ئێران و ئەمریکا
"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: ئەو دانوستان و وتووێژانە گرینگن و کاریگەریشییان لەسەر هەموو ناوچەوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەست پێ دەکرێ.
6-
پێداگریی"بەکرخان" لەسەر جێبەجێکرانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
"تونجەر بەکرخان" سەرۆکی دەم پارتی، لە گردبوونەوەی رۆژی جیهانیی کرێکار لە دیاربەکر، وێڕای ئاماژە بە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، پێی داگرت: پێویستە، حکومەتیش بۆ بە سەرەنجام گەیشتنی پرۆسەی ئاشتی، هەنگاوگەلی کارا هەڵگرێ.