May 03, 2025 08:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-  

جەختی عەراقچی لەسەر مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونییدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران وێڕای پێبەندبوون بە ئەرک و بەڵێنەکانی بە پێی پەیماننامەی ئێن پی تی، پێداگری لەسەر سودوەرگرتنی نەتەوەی ئێران  لەوزەی ئەتۆمی دەکات بۆ مەبەستی ئاشتیانە.

 

2-

بۆردومانی  خان یونس لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە

ئەمڕۆ شەمە بە هۆی بۆردومانی چەندین ناوچەی خان یونس لەلایەن ڕژێمی  زایونییەوە 17 فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.

 

3-

بەکارهێنانی برسێتی وەک چەک لە غەززە

عەبدولڕەحمان شەدید، بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس وتی: غەززە پێی ناوەتە قۆناغێکی "برسییەتی تەواو" و "بەدخۆراکی توند" و ڕژێمی زایۆنیستی برسێتی وەک "چەکێکی جەنگی" بەکاردەهێنێت.

 

4-  

جەختی یەمەنییەکان لە بەردەوامیی شەڕ دژی زایۆنییەکان  

 نەسرەدین عامر، جێگری  ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵڵای یەمەن، وێڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر خاکی سوریا، وتی: کۆتایی هاتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر وڵاتانی ئیسلامی تەنیا لە ڕێگەی خەباتەوە مومکینە.

 

5-

توند بوونەوەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر سوریا

بەپێی هەواڵی میدیاکان، فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنی لە شەوی ڕابردووەوە ٢٠ جار  ناوچەکانی دیمەشق و دارا و حەمایان کردۆتە ئامانج

 

. 6-  

چۆڵکردنی بنکەی تاقمە دژە ئێرانییەکان لە سلێمانی

هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ماوەی 10 ڕۆژیان بە تاقمە دژە ئێرانییەکان دا بۆ ئەوەیبنکەکانیان لە دەوروبەری سلێمانی چۆڵ بکەن.

 

7-

درێژەی پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەریەمەن

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی پارێزگاکانی سەعدە، سەنعا، جەوف و عەمرانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە.