May 03, 2025 10:08 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

عەراقچی دووپات کردنەوەی درۆ ڕاستییە بنەڕەتییەکان  ناگۆڕێت

وەزیری دەروەی ئێران لە پەیامێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە دووپاتکردنەوەی درۆ ڕاستییەکان ناگوڕێت وتی ئێران وەک یەکێک لە واژوکەرانی دامەزراوەی پەیمانی ئێن پی تی  مافی ئەوەی هەیە کە سووتەمەنی ناڤۆکی هەبێت

 

  2-

جەختی حەماس لەسەرئازادکردنی گیراوانی زایۆنی لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە

عیزەت ڕەشق، یەکێک لە ڕێبەرانی  بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی  زایونی  تەنیا لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەدی دێت کە ڕاگرتنی هەمیشەیی شەڕ و کشانەوەی یەکجارەکی داگیرکەرانی  زایونی لە غەززە لەخۆ بگرێت.

 

3-

گەورەترین زەبری قەسام لە سوپای تیرۆر

لە ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنیستیگوردانەکانی عیزددین قەسام لە کەمپی "ئەلمەغازی" لە ناوەڕاستی غەززە، ٢١ ئەفسەر و سەربازی سوپای زایونی کوژران کە ١٤ سەربازیان لە یەکەی سەربازی ٨٢٠٨ بوون.

 

4-

منداڵانی غەززە مەترسی برسێتی و نەخۆشی و مردنیان لەسەرە

کاترین ڕاسێل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونیسێف هۆشداریدا لەوەی منداڵانی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی مەترسی زیادبوونی برسێتی و نەخۆشی و مردن دەبنەوە

 

. 5-

ئیدانەکردنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بنپێکردنی سەروەری سوریا لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە شەرمەزار کرد، لەوانەش دوایین پەلاماری ئاسمانی لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق

 

. 6-

عێراق داوای دەستەبەرکردنی مافی بەشەئاوی خۆی دەکات لە تورکیا

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی تورکیا داوای دەستەبەرکردنی مافی بەشەئاوی  عێراق  دەکات لە لایەن تورکیاوە