ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 03-05-2025/ جەختی نەعیم قاسم لەسەر خەباتی خۆڕاگری لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
جەختی نەعیم قاسم لەسەر خەباتی خۆڕاگری لوبنان
شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، جەختی لە درێژەی پڕۆژەی ڕزگاریخوازیی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان و شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە داگیرکارییەک،شارۆچکە سازی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کردەوە.
2-ڕەخنەی ئێران لە ڕۆڵی تێکدەرانەی فەرەنسا
ئیسماعیلەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەخنەی لە ڕۆڵی تێکدەرانەی فەڕەنسا لە پەیوەندی لە گەڵ دیپلۆماسی و چالاکی ئاشتیخوازانەی ئێران گرت
. 3-
60%ی منداڵانی غەززە تووشی بەدخۆراکین
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند، بەهۆی نەبوونی خۆراک و دەرمان لە ناوچەکە و بەردەوامی گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایونییەوە، 60%ی منداڵان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن
. 4-
ئەنساروڵڵا: یەمەن زلهێزیی ئەمریکای شکاند
محەممەد ئەلبەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە زلهێزیی ئەمریکا و وڵاتانی زۆربێژ و ملهۆڕی دیکەی ڕۆژئاوامان تێکشکاند.
5-
نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە سوریا
ئادەم عەبدولمولا، ڕێکخەری هاوکاری مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ڕایگەیاند، توندوتیژییەکان لە دەڤەری دیمەشق جێگەی نیگەرانییە و پێشێل کردنی یاساکان لە لایەن حکومەتی کاتیی جۆلانییەوە قەبووڵ کراوەنییە
. 6-
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە 2 بنکەی گرینگ لە سوریا
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ هێزە ئەمریکییەکان بنکە سەربازییەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعەمەر و کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور بەجێهێشت و بە دەیان بارهەڵگر چوونە ناو هەرێمی کوردستانی عێراق.
7-
بڕیاری کۆنگرە بۆ گەڕانەوەی کومەڵی دادپەروەری بۆ پەرلەمان
عەبدولسەتار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادپەروەری کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، پرسی گەڕانەوەی نوێنەران بۆ پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەی ئەم مانگەدا دەخرێتە دەنگدانەوە.