ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-05-2025/ لە بۆردومانی ماڵێکدا لە غەززە ٤ کەس شەهید بوون
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
لە بۆردومانی ماڵێکدا لە غەززە ٤ کەس شەهید بوون
دوابەدوای هێرشی درۆنیی سوپای داگیرکەری ئیسراییل بۆ سەر ماڵێک لە ناوچەی "ئەلمەواسی" لە ڕۆژاوای شاری خان یونس، چوار دانیشتووی ئەو ماڵە شەهید و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
2
٢٦ پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر یەمەن تەنیا لە چەند کاتژمێردا
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا تەنیا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٢٦ جار ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان بۆردومان کردووە.
3
تەقینەوەی بێبڕانەوە لە دێرەزور
میدیاکانی سوریا باسی زنجیرەیەک تەقینەوەیان کردووە کە شەوی ڕابردوو لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزور بیستراوە.
4
دەستدرێژی کردنەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری ئیسراییل پەلاماری شارۆچکەی سنووریی "کەفەرکەلا" لە باشووری لوبنانیاندا.
5
هەوڵی پارتەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی "بەرەی ئۆپۆزسیۆن"
بەشێک لە بزووتنەوەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق. ئەم هەوڵانە لە ئاراستەی پێکهێنانی "بەرەی ئۆپۆزسیۆن" لە هەرێمی کوردستاندایە.
6
هیندستان هاوردەکردنی کاڵای لە پاکستانەوە ڕاگرت
ئەمڕۆ هیندستان ڕایگەیاند کە هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە ڕاگرتووە کە لە پاکستانەوە دێن و یان لەم وڵاتەوە تێدەپەڕن؛ هەروەها هاتنی کەشتییە پاکستانییەکانیشی قەدەغە کردووە بۆ قەراخ ئاوەکانی خۆی.
7
بە نۆرەش بێ سەرە گەیشتە سی ئای ئەی
ئیدارەی ترەمپ بەنیازە لە درێژەی بچووککردنەوەی قەبارەی دەزگا فیدراڵیەکاندا ژمارەیەکی زۆر کار و پیشە لە دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەم وڵاتە ناسراوە بە CIA و دەزگا هەواڵگرییەکانی دیکەی ئەمریکا نەهێڵێت.