ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 04-05-2025/ هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەرفەلەستینی داگیرکراو
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەرفەلەستینی داگیرکراو
دوای ئەوەی مووشەکێکی یەمەن بەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن کەوت و چاڵێکی بە قووڵایی ٢٥ مەتری درووست کرد و چەند کەسێک بریندار بوون، هاتووچۆی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بەرەو فڕۆکەخانە قەدەغە کرا.
2
حەماس توانای 50 ساڵ شەڕی هەیە
ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو بە ئاماژە بە گرنگی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماس،ڕایگەیاند: حەماس دەتوانێت بۆ پەنجا ساڵی داهاتوو شەڕ لەگەڵ سوپای ئیسرائیل بکات.
3
گەشتەکەی نەتانیاهۆ بۆ باکو دواخرا
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی غەززە و سوریا، نەتانیاهۆ سەردانەکەی بۆ کۆماری ئازەربایجان بۆ کاتێکی دیکە دواخستووە.
4
ڕێبەری شۆڕش: داڕشتی حەج سیاسییە
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی حەج جەختی کرد: سروشتی حەج لە سەدا سەد سیاسییە. کۆبوونەوەی حەج لە بەرژەوەندیی مرۆڤدایە. و هیچ بەرژەوەندییەکیش بۆ ئومەتی ئیسلامی بانتر و گەورەتر لە یەکگرتوویی نییە. ئەگەر ئوممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بوایە، ئەم ڕووداوانەی فەلەستین و غەززە ڕووی نەدەدا و یەمەن بەم شێوەیە فشاری لەسەر نەدەبوو.
5
پەیامی سەرەخۆشیی ئەردۆغان بە بۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سەرەیا ئۆندەر، نوێنەری ئەستەموڵ لە دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە.