May 04, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وتی: فڕۆکەخانەی بن گوریۆنمان لە یافای داگیرکراو بە مووشەکێکی بالیستیکی واوەدەنگ بە سەرکەوتوویی پێکاوە.

2

هەڵوەشانەوەی گەشتەکانی فەلەستینی داگیرکراو

دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی تلاڤیڤ، زۆربەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتی ئاسمانی ڕایانگەیاند کە گەشتەکانیان بۆ ئیسراییل ڕادەگرن.

3

 سەلامی: سپای پاسداران بەرامبەر بە دوژمن پاشەکشە ناکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران تەنانەت یەک هەنگاویش لە بەرامبەر بە هیچ دوژمنێک پاشەکشە ناکات، ڕایگەیاند کە ئێران تەنیا بۆ سەرکەوتن بنیات نراوە. 

4

پەیامی بەرپرسانی هەرێم بە بۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر

بەرپرسانی حکومی و حیزبیی هەرێمی کوردستان لە پەیامی جیاجیادا سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەربڕی و ڕۆڵی ناوبراویان لە پڕۆسەی ئاشتی تورکیا و هەوڵەکانی بۆ لێکنزیک کردنەوەی کورد و تورک بەرز نرخاند. 

5

گوێزرانەوەی چەکی ئەمریکی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئاپریل ٢٠٢٥ ئاستی پشتیوانیی سەربازی خۆی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە و لانیکەم ٨ فڕۆکەی بارهەڵگر و ٣٤٤ باری لۆجستیکی و سەربازی گواستۆتەوە بۆ بنکەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

6

 دابەزینی بەرچاوی ئاستی دڵخوازبوونی ترەمپ

ڕاپرسییە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی هۆگریی ئەمریکییەکان بۆ دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە لە هەموو ئەیالەتە سەرەکی و گرینگەکاندا، هەر ئەو ئەیالەتانەی کە یارمەتیدەر بوون لە گەڕاندنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.