ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 05-05-2025/ وه‌زیری به‌رگریی ئێران: دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا نیه
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران: دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا نیه
"عه‌زیز ناسرزاده" وه‌زیری به‌رگریی ئێران له په‌یامێکدا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی واشنگتۆن بۆسه‌ر تاران رایگه‌یاند، "ئێمه هیچ دوژمنایه‌تییه‌کمان به‌رامبه‌ر وڵاتانی دراوسێ نییه، به‌ڵام بنکه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئێمە ئامانجن بێتوو هێرش بکرێته سه‌رمان".
٢.
١٩شەهید لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە
سەرچاوە فەلەستینتیەکان ڕایانگەیاند: لە هێرشەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر چەندین بیناو خانووبەرە لە ناوچەی "ئەلکەرامە" و ماڵێک لە "سەلاتین" هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای کەرتی غەززە، ١٩ فەلەستینی شەهیدو ١٥ کەسیش بریندار بوون.
٣.
یەمەن، گەمارۆی ئاسمانیی خستەسەر رژیمی زایۆنی
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە کاردانەوە بە بڕیاری رژیمی زایۆنی بۆ زیادکردنی پەلامارەکانی بۆسەر غەززە، گەمارۆیەکی ئاسمانیی گشتداگرمان خستەسەر ئەو رژیمە و بە درێژەدان بە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی "بن گوریۆن"، گەمارۆی ئاسمانیی سەر رژیمی زایۆنی بەرفراوانتر دەکەین.
٤.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووه به هەمواری یاسای بودجە
"حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کودرستان پابەندی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بەنەوت نەبوە. سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ووتی: حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ڕێککەوتوە بۆ هه نارده کردنی نەوت.
٥.
خنکانی٩ کەس و زامداربوونی٧٠ کەس لە چین
لەئەنجامی نوقمبوونی دوو بەلەمی هەڵگری گەشتیاران لە ڕووبارێک لە باشوری رۆژاوای چین، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و٧٠ کەسیش زامدار بوون و زیانیان پێ گەیشت.