May 05, 2025 10:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازیی هێناوەتە عێراق

بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنیی، هێزەکانی تورکیا ڕێوشوێنی ئەمنییان  لەدەوروبەری بنکەی زیلکان لە ناوچەی باشیک لەباکوری نەینەوا توندترکردوەتەوە بۆ دڵنیابون لەچونە ژورەوەی کاروانێکی گەورەی سەربازیی بۆناو بنکەکە کە بەتۆپخانەی قورس تەیار کراوە.

2

گیانلەدەستدانی٥٧فەلەستینی لەبەر برسێتی

دوکتور"محەممەد ئەبووسەلمییە" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە، وێڕای لەقاودانی دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند، قەیرانی گەمارۆ، چووەتەنێو شەست و چوارەمین رۆژی خۆیەوەو ئەو دۆخە بووەتەهۆی زیاتربوونی قات و قڕی لە غەززەو گیان لەدەستدانی٥٧فەلەستینی لەبەر برسێتی و نەبوونی خۆراک.

3

داخرانی فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن

هەڵمەتی مووشەکیی یەمەن، فڕۆکەخانەی بێن گوریۆنی داخست. ئەو مووشەکە لە نزیک بینای ترمیناڵی ژمارە سێی فڕۆکەخانەو لە نزیک فڕۆکەیەک و لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی دیکە، وە فڕگەکە کەوت و چاڵێکی٢٥مەتری بەدیهێنا. 

4

شەڕوپێکدادان لە باشوری سوریا

سەرچاوە هەواڵییەکان لە سوریا بەئاماژە بە تێکهەڵچوون و شەڕی چەکداریی لە گردووپەڕی پارێزگای سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشوری ئەو وڵاتە، ڕایانگەیاند، ناوچەی "ئەسسەعلە" لە دەورووبەری رۆژاوای سوەیدا، شایەتی شەڕ و پێکدادانێکی قورس بووە.

5

داوای بەپەلەی پاکستان لە ئەنجومەنی ئاسایش 

پاش توندتربوونی گرژیی نێوان هیند و پاکستان، ئیسلامئاباد خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆڕی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، گرژیی نێوان هیند و پاکستان بەشێوازێکی کەم وێنە تەشەنای کردووەو شەڕ وپێکدادانی پرژ و بڵاوی سنوریی نێوان دوو وڵات درێژەی بووە.