May 05, 2025 13:26 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

کوژرانی والیی داعش لە رۆژاوای عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، زەبری قورسی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پاشماوەکانی داعش لە بەغداو رۆژاوای ئەو وڵاتە، هەروا درێژەی هەیەو "محەممەد ئەسعەد موسلیح" ناسراو بە والیی باکوری بەغداو چوار یاریدەرەکەی لە هەڵمەتی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژراون.

2

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، به‌کارهێنانی زیرەکی دەستکرد پەسەند دەکات

"حەسەن هادی زایر"، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئه‌مڕۆ  ڕایگه‌یاند، "ئامێری ڕاگه‌یاندنی ئەنجامەکان چەندین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرێت، بە هەنگاوێک کاردەکات کە وای لێدەکات پشتی مۆر و لیبێڵی کاغەزەکە بناسێتەوە و جیاوازی بکات لە نێوان کاغەزەکانی نادروست و مۆرنەکراو". 

3

هەڵمەتی هەمەلایەنەی قەسام دژی ئیسرائیل

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس وێڕای ئاماژە بەهەڵمەتی هیبریدی و هەمەلایەنەی ئەو گوردانانە دژ بە سوپای داگیرکەری زایۆنی لە رۆژهەڵاتی خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، رایگەیاند، هێزەکانی توانیویانە یەکەیەکی ئەندازیاریی پیادەی سوپای ئیسرائیل بە رۆکێت بپێکن.

4

ئەنساروڵڵای یەمەن: تێکڕای پێگەکانی ئەمریکا دەکەینەئامانج

"حیزام ئەسەد" لە ڕێبەرانی باڵای بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداریی دا، هەرچەشنە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی دەریای سور، بەتایبەت لە دوورگەکانی "تیران" و"سەنافیر"، بەرەوڕووی وەڵامدانەوەی سەربازیی ڕاستەوخۆی هێزە یەمەنییەکان دەبێ.

5

بەقایی: کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، مافی یاسایی ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستمان و ئەو چوارچێوە بنەڕەتییەی بەگوێرەیەوە، بەشداری وتووێژەکان بووین، نەگۆڕە و ئاشکراشە کە هەڵوێست و سیاسەتی بنچینەیی ئێران لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ناڤۆکی، مافێکی یاساییە.