ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-05-2025/ بەردەوامی پەلامارەکان بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
بەردەوامی پەلامارەکان بۆ سەر غەززە
لە درێژەی پەلامارە تووندەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ڕۆژاوای خان یونس پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ئەپارتمانێک لە ناوچەی ئەلحاوز بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی.
02
برینداربوونی ٢١ شارومەندی یەمەنی
وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند کە بە پێی ڕێژە و ئاماری بەرایی ٢١ کەسی مەدەنی لە پەلاماری ئاسمانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسراییل بۆ سەر کارگەی چیمەنتۆ لە ناوچەی باجل هەڵکەوتوو لە پارێزگای حودەیدە بریندار بوون.
03
نوێکرانەوەی ماوەی هەڵپەسێردراویی گەشتە ئاسمانییەکان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو
کۆمپانیاکانی لوفتهانزا، سویس ئەیر، ئاسترین ئەیرلاینز، بریسێڵ ئەیرلاینز، یۆرۆڤینگز، ئاجین ئەیرلاینز و وەیزئەیری هۆنگاریا گەشتە ئاسمانییەکانیان بەرەو فەلەستینی داگیرکراویان هەتا ٦ ڕۆژی دیکە ڕاگرتووە.
04
ویتکاف: دانوستان لەگەڵ ئێران ئەرێنییە
ستیڤ ویتکاف نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دانوستانکاری باڵای ئەتۆمیی ئەمریکا لەگەڵ تاران وتی: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەرێنییە. بێتوو ترامپ سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەوا خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەیەک ڕادەگیردرێ.
05
کۆتایی ماوەی ناونووسینی پارت و هاوپەیمانییەکانی عێراق
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی کۆتایی هاتنی دەرفەتی ناونووسینی پارت و هاوپەیمانییەکانی کرد و وتی: ئەگەری نوێکردنەوەی دەرفەت لە کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمسیۆندا لێکدەدرێتەوە.
06
کۆتایی مانگرتنەکەی بەنداوی تشرین پاش زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی مانگرتنی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە پەلامارەکانی هێزەکانی سەر بە تورکیا، ئەم مانگرتنەی بە هێمای سەرکەوتنی ویستی جەماوەر زانی لەپێناو بەرگری لەخاک و ژێرخانەکانی ناوچەکە.
07
پاڵەوانەتیی تیمی ئاسنهەڵگری تازەلاوانی ئێران
کاروانی ئاسنهەڵگری تازەلاوانی ئێران لە کۆتایی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی جیهاندا بە ١٠ میداڵیای زێڕ، ٩ زیو و ٥ برۆنز بوو بە یەکەم لە جیهاندا.