ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-05-2025/ وشداری تووندی ئەنساروڵا بە ئیسراییل
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
وشداری تووندی ئەنساروڵا بە ئیسراییل
محەمەد ئەلبەخیتی، ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن، جەختی کرد لە بەردەوامبوون و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەن بۆ پشتیوانی لە غەززە و وتیشی: ئێمە لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین هەواهەنگین و هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن تەنیا وشدارێک بووە، بێتوو دەستدرێژیەکان بۆ سەر غەززە نەوەستێت، نۆرە دەگاتە داخستنی فڕۆکەخانەکانی دیکەی دوژمن.
02
پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
کەناڵی ئەلمەنار سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی شارۆچکەی "سەریفا"یان لە باکووری شاری "سەور" بۆردومانکردووە.
03
برسێتی لە غەززە ڕێگری دانوستانە
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەڕە برسێتییەی کە دوژمن دژی گەلەکەمان لە کەرتی غەززە دەستی پێکردووە، دانوستان یان لێکدانەوەی هەر پێشنیارێکی نوێ هیچ سوودێکی نییە.
04
تەقینەوە لە کۆلێژی سەربازیی شاری حەڵەبی سوریا
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی تەقینەوەیەکیان کردووە کە لە کۆلێژێکی سەربازی لە شاری حەڵەب لە باکوری سوریا ڕوویداوە.
05
لێکدانەوەی میکانیزمی ئاسایشی سنووریی ئێران و پاکستان
وەزیری دەرەوەی ئێران و فەرماندەری سوپای پاکستان له دیدارێکدا باسی بەهێزکردنی هاوکاریی ئاسایشی به تایبەت میکانیزمی ئەمنیی سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتیان کرد.
06
قەدەغەی هەناردەی نەوت بە زیانی عێراقە
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، عێراق ڕۆژانە زیانێکی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی بەردەکەوێت.