May 06, 2025 13:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

هەر ٤٠ خولەک منداڵێک لە غەززە شەهید دەبێت

بەرپرسی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بەوەی کە لە سەرەتای دەست پێبوونی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژی کەرتی غەززە زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ شەهید کراون، ڕایگەیاند: ئەمە بەو مانایەیە کە بە شێوەی مامناوەند هەر ٤٠ خولەک منداڵێک لەم ناوچەیەدا شەهید بووە.

02

 یەمەن وەڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دەداتەوە

جێگری ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵای یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشی هاوبەشی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر بەندەری حودەیدە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە دڵنیاییەوە وەڵامی ئەم بۆردومانانە دەدەینەوە.

03

وشداری ئێران لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ئەمریکا و ئیسراییل

شەوی ڕابردوو باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها بۆ گۆتێرێشیش بە ڕوونی ڕایگەیاند کە هەر کردەوەیەکی سەربازی لەلایەن ئەمریکا یان هێزە بەوەکالەتەکەیەوە واتە ڕژێمی زایۆنی، چ کردەوەیەک دژی سەروەری ئێران بێ، یان دژ بە یەکپارچەیی خاکمان و یان بەرژەوەندییە نیشتمانی و بنەڕەرتییەکانی ئێران بێ، بەرەوڕووی وەڵامێکی خێرا، گورچکبڕ و یاسایی دەبێتەوە.

04

ڕێککەوتنی بەرایی لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی وەزارەتخانەکان

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ڕێککەوتنێکی بەرایی دەکەن لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ دابەشکردنی وەزارەتخانەکانی کابینەی دەیەمی هەرێم. بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنە، وەزارەتخانە سەرەکییەکان لە نێوان هەردوولا دابەشکراون و پێشبینیش دەکرێت چەن پۆستێکیش درابێ بە کەمینە و پێکهاتەکان.

05

خۆڵبارینی چڕ چەند شارێکی ئێران و عێراقی پەرێشان کردووە

بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی شار و پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئێران بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و خۆڵبارینی چڕ، بڕیاری ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن و چەند فەرمانگەیەکی حکوومەتییان داوە.