ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-05-2025/ پەلاماری هێندستان بۆ سەر پاکستان
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پەلاماری هێندستان بۆ سەر پاکستان
وتەبێژی سوپای پاکستان ڕایگەیاند، بەهۆی پەلامارەکانی هێندستان بۆ سەر وڵاتەکەی، 24 کەس کوژراون و 35 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها وتی: هێزەکانمان پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانیان خستە خوارەوە وگوردانێکی پیادەیان تێکشکاندووە
٢ -
هیندستان یەکەم وێنەی پەلاماری سەر پاکستان ڕەتدەکاتەوە
میدیاکانی پاکستان وێنە سەرەتاییەکانی پەلاماری هیندستان بۆ سەر ئەو وڵاتەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەو وێنانەی هیندستان بڵاویان کردۆتەوە وێنەی پەلاماری ئێرانە بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی
3-
دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر یەمەن
وەزارەتی تەندروستی یەمەن شەهیدبوون و برینداربوونی ٣٨ هاووڵاتیی یەمەنی لە ئەنجامی پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی عیمران و سەنعا لەوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای ڕاگەیاند.
4-
ئێران پەلاماری ڕژێمی زایونی بۆ سەر یەمەن شەرمەزار دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونی کرد بۆ سەر ژێرخانەکانی یەمەن، لەوانە فڕۆکەخانەی سەنعا ، هێزگەی کارەبا و کارگەیەکی چیمەنتۆ
5-
پەلاماری ئاسمانیی زایۆنیستەکان بۆ سەر قوتابخانەی ئەبو هەمیسە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پەلاماری ئاسمانی ئ ڕژێمی زایونی بۆ سەر قوتابخانەی ئەبو حەمیسە لە کەمپی ئەلبەریج لە ناوەندی کەرتی غەززە، دەیان فەلەستینی شەهید و بریندار بوون.
6-
داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای باڵا
عومەر گوڵپی، نوێنەری پارتی دادپەروەری کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم، سکاڵایەکی لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد.