May 07, 2025 10:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

گرنگترین ئەرکی حەوزە، بوارخۆشکردن بۆ شارستانیەتێکی نوێی ئیسلامییە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی  ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەدەمین  ساڵوەگەڕی   دامەزراندنی حەوزەی عیلمیەی  قوم ڕایانگەیاند: گرنگترین ئەرکی  حەوزە ڕاگەیاندنی ئاشکراو  بوارخۆشکردن بۆ بەدی هێنانی شارستانیەتێکی مودێڕنی  ئیسلامییە.

 

2-

لەناوبردنی ژێرخانی ئاو وەک چەکێک لە دژی خەڵکی غەزە

 ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمی زایونی بە گەمارۆدانی غەززە و لەناوبردنی ژێرخانی ئاو وەک چەکێک لە دژی خەڵکی ئاسایی کەڵک وەردەگرێت.

 

3-

نیگەرانی گۆتێرێش لەپەلاماری هیندستان بۆسەر پاکستان

 ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە پەلامارە مووشەکییەکانی هیندستان بۆ سەر پاکستان دەربڕی و داوای لە هەردوو وڵات کرد دان بە خۆیاندا  بگرن.

 

4-

وەڵامی یەمەن بە ڕژێمی زایۆنیستی سامناک دەبێت

 مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، جەختی کرد لەسەر بەردەوامیی پشتیوانیی یەمەنییەکان لە گەلی فەلەستین، جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامی ئێمە بە ڕژێمی زایۆنیستی،  پتەو وسامناک دەبێت.

 

5-

جەختی حەکیم لەسەرهەڵسوکەوتی مەنتیقی لەگەڵ  پێشهاتەکان

سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ شاندی مێدیاکانی ئێران،  وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ناوچەکە وتی: هەڵس و کەوت لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچە دەبێ دوور بێت لە گەورە نیشاندان یان کەم نیشاندانی ڕووداوەکان .

 

6-

ڕاگیرانی دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان   

دوای کۆبوونەوەکانی شاندەکانی  پارتیی و یەکێیتی  یە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە بەتەواوەتی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا وەستاوە و گچڕ بوونەتەوە لە سەر  دروستکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.