May 07, 2025 13:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1-

بەرزکردنەوەی توانای ئوپڕاسیونیی پاپۆڕشکێنی سەهەند

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی  ئێران وتی: بە ئوپڕاسیون کردنی دوو سیستەمی بەرگری سەیاد 3 و نەواب لەسەر  پاپۆڕ شکێنی سەهەند، ئەم  پاپۆڕ شکێنە  بەرز دەکرێتەوە بۆ 12 مووشەک

 

2-

بۆسەیەکی نوێی قەسام بۆ سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززە

 گوردانەکانی  قەسام ڕایانگەیاند، ژمارەیەک سەربازی زایۆنی کراونەتە ئامانجی چەکدارانی قەسام لە خان یونس و کوژراون یان برینداربوون.

 

3-

بێدەنگی ڕۆژئاوا لە هەمبەرجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی جێگەی شەرمەزارییە

 ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە شەرمەزارییە، جەختی لەوە کردەوە کە درێژەدان بەم بێدەنگییە بە مانای هاوبەشی لە تاوانەکانی ئیسرائیلە

 

. 4-

کاردانەوەی ئەنساروڵای یەمەن بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی ترەمپ سەبارەت بە ڕاگرتنی پەلامارەکان

محەمەد عەلی ئەلحوسی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، لە وەڵامی قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە وەستاندنی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن وتی: ئیدیعای ترەمپ سەرەتا دەبێت بە کردەوە هەڵسەنگێندرێت.

 

5-

درێژەی چوونی سەربازانی ئەمریکا بۆ عەین ئەسەد

سه ڕچاوه یه کی عێراقی باسی له به ڕده وامی  هات و چۆی ده یان ئۆتۆمبێلی هه ڵگری سه ڕباز و چه کی ئه مه ڕیکی له سووریاوه بۆ عێراق و جێگیرکردنیان له بنکه ی عه ین ئه سه د له پارێزگای ئه نبار بڵاو کرده وه

 

. 6-

شەرعی نەبوونی حکومەتی کاتیی سوریا

فەرهاد شامی، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕەخنەی لە دانانی تاوانباران بۆ پۆستە حکومییەکان لە سوریا گرت و هۆشداریشیدا لەوەی ئەم جۆرە کارانە بە پێچەوانەی بنەماکانی دادپەروەری لە سوریایە.