May 08, 2025 08:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01-

شەهادەتی٩٥ فەلەستینی لە غەززە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ

سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە کاتی  پەلامارەکانی  هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بە گشتی ٩٥ فەلەستینی شەهید بوون.

  02 -

ئۆپەراسیۆنی یەمەن دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: یەکینەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەن لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاداجیادا  هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی ناوچەی ئوم ئەلڕەشڕاش و ئامانجێکی گرنگی ڕژێمی زایونییان  لە ناوچەی یافا  کردە ئامانج

03

کەمکردنەوەی بنکەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا

شەوی ڕابردوو کاروانێکی گەورەی سەربازی ئەمریکی لە بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بەرەو بنکەی ئەلشەدادی لە باشووری حەسەکە پاشەکشەیان کرد

  04

کۆتایی ڕاوێژکارییەکانی ویتکاف لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش 

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ستیڤن ویتکاف ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای  اسیا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، سێ پرسی غەززە، ئێران و ئۆکرانیای تاوتوێ کردووە.

 05 -

ئێران: ڕاستییەکان بە بۆچوونی کۆشکی سپی ناگۆڕدرێن

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاردانەوە بە هەندێک دەنگۆ سەبارەت بە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ساختەکردنی ناوی کەنداوی فارس، وتی:  ڕاستییەکان بە بڕیارەکانی کۆشکی سپی ناگۆڕدرێن.

06

تەقینەوە لە شاری لاهوری  پاکستان 

 دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێی هیندستان بۆ سەر ئامانجەکانی پاکستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری لاهور لە پاکستان دەنگی تەقینەوە بیسترا.