ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-05-2025/ نتانیاهۆ: بە تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
نتانیاهۆ: بە تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئەنسارڵای یەمەن، دوێنێ ڕایگەیاند: بنەمای ڕێنماییکارم ئەوەیە کە ئیسرائیل لە هەر بارودۆخێکدا و لە هەر شوێنێکدا بە تەنیا بەرگری لە خۆی دەکات.
02
ڕووخاندنی 90%ی ماڵەکان لە کەرتی غەززە
ئەحمەد ڕزوان، وتەبێژی بەرگری شارستانی لە ڕەفەح ڕایگەیاند: لەسەدا ٩٠ی خانووەکانی غەززە وێران بوون و خێوەتەکان تەنانەت لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیش بێبەش کراون.
03
هیندستان و پاکستان دەبێت دان بەخۆیاندا بگرن
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنی بە پایتەختی هیندستان وتی: هیوادارین هیندستان و پاکستان دان بە خۆیاندا بگرن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا
04
دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی ههریم زیانه
محەمەدی حاجی مەحموود لە وەڵامی روژنامه نووسان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت ڕاگەیاند: هیوادارین پێکهێنانی حکوومەت نەکەوێتە دوای پەرلەمانی عێراق، چونکە دواکەوتنی زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.
05
سوودانی بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوت
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای عێراق و تورکیا بۆ هاوکاریی ستراتیجی بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوت.
06
سووریا مەترسی دابەشکردنی جیدی لەسەرە
باڵوێزی ڕووسیا لە ئانکارا ڕایگەیاند ئێستاکە بە ڕوونی لە سورویا دابەشکران دیارە و ئەگەری زورتر بوونیشی لە ئاردایە
07
ئاگربەستی سێ ڕۆژەی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا
میدیاکانی ڕووسیا سەرلەبەیانی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە فەرمانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ دامەزراندنی ئاگربەستی سێ ڕۆژە لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ کراوە.