ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-05-2025/ ئۆپەراسیۆنی "دەروازەکانی دۆزەخ"ی گوردانەکانی قەسام
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ئۆپەراسیۆنی "دەروازەکانی دۆزەخ"ی گوردانەکانی قەسام
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی "دەروازەکانی دۆزەخ"، گوردانەکانی قەسام سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی بۆسەنانەوە لە دژی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە، کە لە ئەنجامدا بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ئەندامەکانی و زیان کەوتن لە تانکێکی مێرکاڤا و بولدۆزەرێکی دوژمن
2
رێباز حەملان وادەی ناردنی موچە ئاشکرادەکات
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچەی مانگی چوار نەبوو، دەشڵێت" لە هەفتەی داهاتوەوە بەغدا پارەی موچە دەنێرێت "
3
کۆبوونەوەی پزشکیان و ترەمپ هەواڵێکی ساختەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاکانەوە سەبارەت بە دۆخی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە بە هەواڵێکی ساختە و بێ بنەما وەسف کرد.
4
پاکستان ئاسمانی خۆی داخست
دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی هیندستان بۆ سەر ئامانجەکانی پاکستان و کشمیر کە لەژێر کۆنترۆڵی پاکستاندایە لە ٦ی مای ٢٠٢٥، حکومەتی پاکستان بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ئاسمانی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی داخست
.5
ڕێپێوان لە شاری ئەستەمۆڵ
شەوی ڕابردوو دەیان هەزار کەس لە شاری ئەستەمۆڵ بۆ پشتیوانی لە ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی زیندانیکراو لە یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی دژە حکومەت لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕێپێوانیان کرد
6
گرتنی دەیان خوێندکاری لایەنگری فەلەستین لە زانکۆی کۆڵۆمبیا
پۆلیسی ئەمریکا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک لەگەڵ خۆپیشاندەرانی لایەنگری فەلەستین تێکهەڵچوون و لانیکەم ٧٨ کەسیان دەستگیرکرد