ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-05-2025/ چوار شەهید و ٢٣ بریندارلە بۆمبارانی بەرەبەیانی غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
٤ شەهید و ٢٣ بریندارلە بۆمبارانی بەرەبەیانی غەززە
لە سێ جاربۆمباران کرانی ماڵەئاوەدانەکان لە شاری غەززە، چوارکەس لەوان منداڵێک شەهید بوون و٢٠ کەسی تریش برینداربوون.
02
عەراقچی: دامەزرانی ڕێباز و ئەتنێکی لادەر، یانی ، ناهۆمیدی
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا جەختی کرد کە دامەزراندنی ئەتنێکی لادەر وبە لاڕێداچوو لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ بۆ بڵاوکردنەوە وپەخشکردنی زانیاری بەناو مەترسیدار ، نیشانەی ئەوپەڕی ناهۆمیدی وداماویە.
03
دیداری ئەردۆغان و سودانی لە ئانکارا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەپرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە سەر عەزم وورەی پاوەجیی وڵاتەکەی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ پەکەکە قسەی کردو پڕۆژەی " ڕیگای گەشە"ی بە هەنگاوێکی ستراتژیکانە بۆ سەقامی ناوچە زانی. سودانیش جەختی کرد کە ئاسایشتی عێراق، ئاسایشتی تورکیایە وکەڵک وەرگرتنی پەکەکە لە خاکی عێراق لەدژی تورکیا هیچکات قەبوڵ کراو نیە.
04
بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای جنل ئینرژی ڕایگەیاند لە سێ مانگی یەکەمی ٢٠٢٥، بەرهەم هێنانی نەوت لە مەیدانی تاوکێ گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٢ هەزاربەرمیل لە ڕۆژدا وداهاتی ٥ ملیۆن دوڵاری بۆ ئەم کۆمپانیایە بەدیاری هێناوە.
05
ترامپ: ئێمە هۆگریمان هەیە کە لەگەڵ ئێران بە ڕێککەوتن بگەین
دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئیدعا وبانگەشەی ئەمەکە دەێهەوێ لەگەڵ ئێران بە ڕێککەوتن بگات بەبێ ئەوەی پێویست بە بۆمب نانەوە بێت، وتی : هەوڵ ئەدەم بەبێ ئەوەی کە تووشی کێشەو شەڕبێم لەگەڵ ئێران بەڕێککەوتن بگەم.
06
ڕابیرت فرانسیس ، بووبە پاپی تازە
کاردیناڵەکانی ڤاتیکان دوێنێ ڕابیرت فرانسیس پریووست یان وەکوو نوێترین پاپی کلیسەی کاتولیکی ڕوم کە ئەمریکایی بووە ناساند .