May 09, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١-

بارودۆخی کەرتی غەززە زۆر نالەبارترلە کارەساتە

نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە دەبێژێت بارودۆخ لە غەززە واوەتر لە کارەساتەو فروشگەکان هیچ موادیکی خۆاردەمەنیان تیدانیە.

٢-

کوژرانی دوو سەربازی تری زایۆنیستەکان لە ڕەفەح 

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە کوژرانی دوو سەربازی تری ئەم ڕژێمە لە ڕەفەح هەواڵی دا. بە پیی ڕاگەیاندنی سەرچاوە عیبریەکان شەش سەربازی تری سوپای ڕژێمی زایۆنی یش لە دوو هەڵمەتی جۆربەجۆر لە ناوچەی ڕەفەح لە غەززە برینداربوونە . 

٣-

کاردانەوەی ئێران بە ڕاپۆرتی ساختە لە بارەی ماڵپەڕی موهوم"ی" ناڤۆکی

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی فاکس نێوز لە بارەی ماڵپەڕی بانگەشەکارانەی ناڤۆکی ، ئەوەی بە ساختە ودرۆ و" شێوازی  کاری تاقمۆکەی ڕەشەکۆژی مونافقین " زانی/. 

٤- 

پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق 

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بڕیک لە گوندەکانی ناوچەی ئەلعیمادیە ی سەربە پارێزگەی دهۆکیان لە باکووری عێراق بۆمباران کرد.

٥-

پاکستان : هەتا ئێستاکە ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێندمان داخستووە

سوپای پاکستان هەواڵی دا کە لە شەوی ڕابردوو هەتا ئێستاکە ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری "هاروپ" سەربە سوپای هیندی داخستووە.

٦-

ترامپ لە فڕۆ فێڵی نەتانیاهۆ تێگەیشووە

ڕادیۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکانی دۆناڵد ترامپ بە " ڕان درمر" ڕایانگەیاندووە کە بنیامیان نەتانیاهۆ خەرێکی کایەکردن  بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا یە وترامپی سەرۆکی ئەمریکاش لەم فێڵەی نەتانیاهۆ تێگەیشتووە.

٧-

پێشکێش کردنی بانگهیشتنامە بە چوارپارێزگاری هەرێمی کوردستانی عێراق  

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق داوەتنامە وبانگهێشتنامەی پارێزگاری کوردستانی پێشکەشی پارێزگارانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک  لەهەرێمی کوردستان کرد.