ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-05-2025/ خۆپێشاندانی بەربڵاو لە سەعدە لە داکۆکی کردن لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
خۆپێشاندانی بەربڵاو لە سەعدە لە داکۆکی کردن لە غەززە
سەدان هەزاریەمەنی ئەمڕۆ لە دەیان شوێن لە پارێزگەی سەعدە لە داکۆکیکردن لە خەڵکی فەلەستین بە درۆشمی " بۆ پشتیوانی لە غززە" بە یارمەتی خودا ئەمریکا نوشوستی پیدەهەینین وئیسرائیل توشی شکست ئەکەین خۆپێشاندانی ملیۆنیان بەڕیوە برد.
2
وتووێژی گروسی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوە
ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە، لەبارەی هاوکاریەکانی ئێران وئاژانس لە بارەی بەرنامەی ئاشتیخوازانە ی ناڤۆکی ئێران وتووێژی کرد.
3
پیداگری ڕووسیا وچین لە سەر دەورگیڕان لە مژاری ناڤۆکی ئێران
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا وچین لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دوای وتووێژەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی خۆیان لە کرملین پیداگریان کرد: موسکۆ وپیکەن بەنیازن دەوری کارێگەر وسازەندە لە ڕەوتی چارەسەرکردنی مژاری ناڤۆکی ئێران بگیڕن .
4
نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان لە کاروباری عێراق دیاری کرا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا، فەیسەڵ ئوروغلۆ "ی" بۆ یەکەم جار وەکوو نوێنەری تایبەتی خۆی لە کاروباری عێراق دیاری کرد.
5
بەردەوامکرانی ئاڵوزیەکان لە نێوان هێند وپاکستان
هێند لە کردەوەیەکدا لەمەڕ لابردنی ئاڵوزیەکان، بەنداواێکی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە ناوچەی ڕیاسی کردەوە هەتا ئاوی ڕووباری چناب هەمدیسان بڕژێتە ناو خاکی پاکستان کە دەبێتە هۆی خەساروزیانی بەرفراوان .
6
کۆتایی فستیڤاڵی سەرانسەری " چیرۆک"
ڕێووڕەسمی کۆتایی فستیڤاڵی سەرانسەری بەسەر هاتی کوردی لەژێر ناوی " چیرۆک" ئێوارەی پێنجشەممە لە هۆلی وەحدەتی شارەداری مەهاباد بە ناساندنی خاوەنانی بەرهەمە هەڵکەوتەکان لە بەشە جۆربەجۆرەکان بەڕێوە چوو.