ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-05-2025/ خولی چوارەمی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
خولی چوارەمی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ڕێبازی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕێبازێکی بەرەو پێشە وتیشی : تا ئەم ساتە بە پشتبەستن بە ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتی میوانداری عومان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکان بەڕێوە بچێت
. 2-
حەماس: مافی گەلی فەلەستین جێگای دانوستان نییە
باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، ئاماژەی بەوەدا کە پلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لاگرەکەی ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلی فەلەستین مەحکوم بە شکستە، و ڕایگەیاند کە مافە سەرەتاییەکانی گەلی فەلەستین بە هیچ شێوەیەک جێگای دانوستان نییە.
-3-
زەبری گوردانەکانی قەسام لە سوپای تیرۆر
گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" هێرشیان کردە سەر بەلەمێکی زایۆنیستی و لە ئەنجامدا دوو سەربازی زایۆنی کوژران و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون
. 4
ڕەخنەی حیزبوڵڵا لە لێدوانەکانی مەکرون
عەمار ئەلموسەوی، بەرپرسی پەیوەندییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی دژە خۆڕاگری مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گرت و ڕایگەیاند: ئەم سیاسەتەی فەرەنسا نیگەرانییەکی زۆر دروست دەکات و پێویستە فەرەنسا کۆتایی بەم دوژمنایەتییە بهێنێت
. 5-
قەرزی 4.8 میلیار دیناری هەولێر بە بەغدا
مستەفا کەرعاوی ، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا قەرزەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەغدا گەیشتووەتە 4.8 میلیار دینار.