ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-05-2025/ عەراقچی: هەڵوێستی ئێران لە دانوستانەکاندا ناگۆڕێت
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
عەراقچی: هەڵوێستی ئێران لە دانوستانەکاندا ناگۆڕێت
وه زیری دەرەوەی ئێران ڕایگه یاند که هەڵوێستەکانی ئێمه له دانوستانه کاندا بنەماییە ، هه ڕ بۆیه ناگۆڕدرێت و ئێمە هەر لەو ڕێبازە بنەماییەدا کە داڕێژراوە هەنگاو هەڵدەگرین
2-
درێژەی دڕندەکارییەکانی سوپای تیرۆرلە غەززە
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین باسی زیادبوونی ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ی کرد و ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە سەرەتای ئەم پەلامارنەوە گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس.
3
ڕێگری ڕژێمی زایۆنیستی لە یارمەتیدانی غەززە
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەخنەی لە بەردەوامی ڕێگریی ڕژێمی زایونی لە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ غەززە گرت و ڕایگەیاند کە لەسەدا ٧٠ی غەززە لەژێر داگیرکاری ئیسرائیلدایە و دەبێت تەلئەبیب بە زووترین کات لەو ناوچانە بکشێتەوە
. 4-
وشداریی لێژنەی نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی نەتەوە یەکگرتووەکان
لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی وشداری دا لەبەر کەمی خۆراک لە غەززە و لەناوبردنی ژێرخانی ئاو و کارەبا لەلایەن سوپای تیرۆرەوە، منداڵان، ژنان، بەساڵاچووان وکەم ئەندامانی ڕووبەڕووی مەترسی مردنن
. 5-
پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان پەرەی سەندووە، پاکستان 20 هێرشی بۆ سەر پێگەکانی هیندستان ڕاگەیاند و بە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی هیندستان ناوی بردووە، هاوکات هیندستانیش داخستنی 32 فڕۆکەخانەی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی کردۆتەوە