ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-05-2025/ ڕێبەری باڵای شۆڕش: پرسی فەلەستین نابێ لەبیر بکرێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
ڕێبەری باڵای شۆڕش: پرسی فەلەستین نابێ لەبیر بکرێ
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کدیداری کرێکارانی سەرتاسەری وڵاتدا وتی: هەموو جیهان دەبێ لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و فەلەستین بوەستێ و پرسی فەلەستین نابێ لەبیر بکرێ
2-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرجبالیا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممە پەلاماریان کردە سەر هەمارێکی خۆراکی سەربە ئانڕوا لە کەمپی جەبالیا و بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان چوار فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
3-
بۆرێل: ئیسرائیل جەنایەتی جەنگی لە غەززە ئەنجامداوە
بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕەخنەی توندی لە درێژەی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە گرت و وتی: کابینەی ڕژیمی زایونی جەنایەتی جەنگی لە غەززە ئەنجام دەدات و نابێت جیهان بێدەنگ بێت
. 4-
سزای زیندان بۆ سەرۆکی شارەوانی پێشووی دێرسیم
بیرسن ئۆرهان، سەرۆکی شارەوانی لابراوی شاری دێرسیمی تورکیا، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە هەندێک گردبوونەوە و چالاکیی ناڕەزایەتیی تورکیا، سزای دوو ساڵ و سێ مانگ و دوو ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
. 5-
جموجۆڵی سوپای ئەمریکا لە خاکی سوریا
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، دوێنێ ٣٠ لوری ئەمریکی گەیشتوونەتە بنکەکەیان لە کۆبانی و شەوی ڕابردووش کاروانێکی سەربازی لە ٢١ لوری ئەمریکی هاتوونەتە ناو بنکەی خەراب ئەلجیر لە دەڤەری پارێزگای حەسەکە.
6-
جەختی تورکیا لەسەر کردەوەی پێشپێگرانە لە سوریا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووداوەکانی سووریا بەپێی پلان بەرەو پێش نەڕۆات ، ئەوا ڕێوشوێنی پێشپێگرانە دەگرینەبەر.