May 11, 2025 08:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

٩ شەهید لە پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر خانیونس

ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە لە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای ئاوارەکان لە ڕۆژاوای خانیونس هەڵکەوتوو لە باشوو‌ری کەرتی غەززە ٩ شاروومەندی فەلەستینی شەهید بوون کە چواریان منداڵن.

02

تەبایی نێوان ئێران و جیهانی عەرەب پێویستە

وەزیری دەروەی ئێران لە چوارەمین خولی دانوستانی ئێرانی – عەرەبیدا ئاماژەی دایە ئەو ڕووداوانەی کە بوونە هۆی ساردبوونەوەی پێوەندییەکانی ساڵانی رابردووی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێران و وتی: زیاتر لە هەر کات و ساتی تر پێویستمان بە هاوبیروڕایی هەیە لە نێوان ئێران و جیهانی عەرەبدا.

03

گەشتی بەربڵاوی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل لە ئاسمانی سوریا

ژێدەرە سوورییەکان شەوی ڕابڕوو ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل بە شێوەیەکی بەربڵاو گەشتیان لێداوە لە ئاسمانی دیمەشق و دەرعا و دیواری دەنگییان بەزاندووە

04

ڕێککەوتن لەگەڵی یەمەنییەکان پەیوەندی بە ئیسراییلەوە نییە

مایک هاکبی باڵوێزی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراو لە زنجیرە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا عیبریزمانەکان ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنساروڵا بڕیارێکی باش بوو، چوونکە بەم کارە گیانی ئەمریکاییەکان لەسەر گەرمییەکانمان و لە بوارگە دەریاییەکان ناکەوێتە مەترسییەوە، ئەم بڕیارە لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسراییلەوە نەبووە

05

ڤیان سەبری: به غدا مووچە نانێرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ کردووە، بەغدا هیچ تێبینی نەبووە لەسەر لیستی مووچە، کەچی مووچەی هەرێمی کوردستان نانێرێت و ناشڵێت هۆکاری نەناردنی مووچە چییە؟

06

ڕێککەوتنی ئۆکراین و ئەورووپا لەسەر ئاگربەسی ٣٠ڕۆژە

 ئۆکراین و یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە کە دوو لایەن ڕێککەوتوون لەسەر دامەزرانی ئاگربڕێکی تۆکمەوتەواو و بێ شەرت و مەرج لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی لانیکەم ٣٠ ڕۆژ .