May 11, 2025 10:35 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

ئێوارەی ئەمڕۆ؛ خولی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی خولی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت، هەڵوێستە پڕ پارادۆکسەکانی ئەمریکاییە کانی بە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم دانوستانەکان ناوبرد

02

غەززە هی فەلەستینییەکانە

 ئیهود ئۆڵمێرت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی ئیسراییل بە جرۆزالم پۆستی وتووە کە دەبێ کۆتایی بێنین بەم شەڕە و پاشەکشە بکەین لە غەززە ، غەززە هی فەلەستینییەکانە و دەبێ بەشێک لە وڵاتی فەلەستین بێ.

03

وەزیری دارایی عێراق ناتوانی مووچه ڕابگرێت

ڕێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییعێراق، ئاشکرای کرد، ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی وەزیری داراییعێراقدا نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەدایە. گوتیشی: ئەگەرسبەینێ کێشەی مووچە چارە نەکرێت، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانیبەغدا دەکات

 

04

 ئەردۆغان:  چاوەڕێی هەواڵگەلێکی باشین

سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی بە دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە باسی ئەگەری هاتنە ئارای ڕووداوگەلێکی ئەرێنی کرد و پێی داگرت کە حکومەتی تورکیا بە هەموو تواناوە هەنگاو هەڵدەگرێ لە پێناو بنیاتنانی تورکیایەکی بە دوور لە تیرۆر.

05

عەلەوییەکانی لازقییە ئێستاش هەر دەبنە قوربانی

 میدیا سوورییەکان نووسیویانە کە لە تەقەتفەنگی کەسانی ناناسراو لە گوندی زاما هەڵکەوتوو لە پارێزگای لازقییە چوار کەس لەوان منداڵێک کوژراون.

06

 پێشوازیی  UNلە ئاگربەسەکەی هێندستان و پاکستان

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی کرد لە دامەزرانی ئاگربەس لە نێوان هیندستان و پاکستاندا و هیوای خواست کە کۆتایی هاتنی شەڕ و تووندوتیژی هەنگاوێک بێ لە پێناو دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێ لە نێوان دوو وڵات.