May 11, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

٦٤%ی پێداویستیی پزیشکیی غەززە کۆتایی هاتووە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەسەدا ٤٣ی دەرمانە پێویستەکان بەردەست نین، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بەڕێژەی لەسەدا ٦ زیادی کردووە و لەسەدا ٦٤ی کەرەستەی پزیشکی کۆتایی هاتووە.

 02

بەردەوامیی هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ فەلەستینی داگیرکراو

دوابەدوای ئەوەی مووشەکێکی یەمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بن گوریۆنی پێکا، شەپۆلی هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی گەشتەکانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی جیهان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو هەر بەردەوامە.

 03

ئەمریکا دەبێ نیگەرانی مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران بێت

ماڵپەڕی هەواڵی نەشناڵ ئینترێست نووسیویەتی: شوێندۆزیکردنی چەکی هایپێرسۆنیک بەهۆی توانای گۆڕینی ئاراستەی بە ڕێگادا، یەکجار قورس بووە. پێویستە واشینگتۆن نیگەران بێت لە مووشەکی هایپەرسۆنیکی ئێران، ڕوسیا و چین ، چوونکە شوێندۆزیکردنی ئەم مووشەکانە زۆر ئاڵۆزە.

 04

 مەسروور بارزانی: حکومەت موچە نەکاتە پرسێکی سیاسی

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دووپاتی کردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە و داوایشی لە حکومەتی فیدراڵی کرد، پرسی مووچە نەکاتە قەزیەیەکی سیاسی.

 05

پارتی و یەکێتی بەجیا دەچنە ناو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەرپرسانی ناوچەکانی هەڵبژاردنی ناساندووە و بەنیازە بەشێوەیەکی سەربەخۆ، جیا لە پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتە نێو ململانێی هەڵبژاردنەکانەوە.

 

 06

  ئۆزەل: پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێ شەفاف بێت

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە وتارەکەیدا لە شاری وان، داوای کرد حکومەت شەفاف بێت سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و ئاشتی و خەڵکی لێ ئاگادار بکاتەوە.