ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-05-2025/پەکەکە بە فەرمی ههڵوهشاندنهوهی خۆی ڕاگەیاند
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پەکەکە بە فەرمی ههڵوهشاندنهوهی خۆی ڕاگەیاند
پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) ئەنجامنامەی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی پهكهكه و کۆتایی بە خەباتی چەکداری درا، بەوەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنرا کە لەژێر ناوی پهكهكهدا ئەنجام دەدرێن.
2
شەهیدبوونی١٥فەلەستینی لە بۆردومانی قوتابخانەیەک
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ١٥ فەلەستینی لە ئاکامی بۆردومانی قوتابخانەیەک لە کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە شەهید بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قوتابخانەتیەکی کچانیان لە باکوری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
3
پشتگریی خەڵکی ئەستەمووڵی تورکیا لە غەززە
هەزاران کەس لە خەڵک بۆ پاڵپشتی لە غەززە، بە گردبوونەوە لە ئەستەمووڵ و هاواری ئەڵڵاهوئەکبەر، بەرەو مزگەوتی جامعی ئەیاسۆفیە ڕێپێوانیان کردو دروشمی "ئیسرائیلی تاوانکار، لە فەلەستین دەرکەوە"یان بەرز کردەوە.
4
عەلی حەمەساڵح هۆکاری کشانەوەیان لە پێکهێنانی یەکلیستیی ڕاگەیاند
ڕەوتی هەڵوێست لە گفتوگۆی پێکهێنانی هاوپەیمانی و یەکلیستی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق کشایەوە، عەلی حەمەسالح، ووتی: لایەنێک لەکاتێکدا لەگەڵ ئێمە خەریکی دانوستاندن بوو، لە هەمان کاتدا لەگەڵ بەغداش خەریکی گفتوگۆی بەشداریکردنە لە حکومەت".
5
پاکستان هەروا نەیاری هەڵپەسێردرانی پەیمانی ئاو لەلایەن هیندە
ژەنەراڵ ئەحمەد شەریف وتەبێژی سوپای پاکستان هەڕەشەی کرد، وڵاتەکەی هەر هەوڵێکی هیندستان بۆ بڕینی ئاو وەک ڕاگەیاندنی شەڕ، لەقەڵەم دەدا بۆیە وڵاتەکەی پێبەندە بە ڕەچاوکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لەگەڵ هیندستاندا.
6
گیانلەدەستدانی پتر لە١٠٠کەس لە کۆنگۆ
لافاو لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ واتە ئەو بەشەی تێوەگلاوی شەڕی ناوخۆیە، گیانی زیاتر لە سەت کەسی گرت.