ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-05-2025/ ئێران: کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکە، شوێنهاتی دەبێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ئێران: کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکە، شوێنهاتی دەبێ
"عەبباس عێراقچی"وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران وشداریی بە هەموو واژۆکەرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی داوە، هەرچەشنە کەڵک وەرگرتنێک لە میکانیزمی پەلەپیتکە واتە سەپاندنەوەی ئابلۆقەکان، شوێنهاتی لێ دەکەوێتەوە.
2
٤٠شەهید لەدرێژەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەرغەززە
پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە هەروا بەردەوامەو لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، چل هاووڵاتیی فەلەستینی لەئەنجامی ئەو پەلامارانەدا شەهید بوون.
3
خۆپێشاندانی سەرتاسەریی دژی"لەئیسلام ترساندن" لە فەڕانسە
پاش لێدران و پێدادانی موسڵمانێک لە مزگەوتێکی باشوری فەرانسە، کە گیانلەدەستدانی ناوبراوی لێکەوتەوە، ڕێپێوانێکی بەرفراوان لە شارە جیاجیاکانی فەڕانسە بەڕێوەچوو بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئیسلامۆفۆبیا واتە لەئیسلام ترساندن لەو وڵاتە.
4
هه‌سه‌ده مه‌ترسیه‌کى گه‌وره ئاشکراده‌کات
فه‌رمانده‌یه‌کى هەسەدە مه‌ترسیه‌کى گه‌وره له‌باره‌ى دیاریکردنى به‌رپرسانى سه‌ربازیى له‌سوریا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ى جۆلانی ئاشکرا کرد و ووتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆمان تێکەڵ بەسوپای سوریا ناکەین، بەڵکو بەئەزمونی چەندین ساڵەى خۆمانه‌وه دەچینە ناو سوپای سوریا، به‌و واتایه‌ى هه‌سه‌ده له‌ناو سوپادا ناتوێته‌وه، به‌ڵام به‌شێک ده‌بین له‌و سوپایه.
5
زێلێنسکی: پێنج شەممە لە تورکیا لەگەڵ پوتین دیدار دەکەم
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی: پێنج شەممە لە تورکیا لەگەڵ پوتین دیدار دەکەم. ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی : چاوەڕوانین لەدووشەممەوە ئاگربڕێکی تۆکمەوتەواو و درێژماوە، ڕەچاو بکرێ هەتا بوارخۆش بێ بۆ کاری دیپلۆماسیی.