ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-05-2025/ نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی هەڕەشەیە بۆ گیانی ٢ ملوێن کەس
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی هەڕەشەیە بۆ گیانی ٢ ملوێن کەس
ڕێکخراوەکانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بە وێرانکرانی لەئەنقەستی زەوی و زاری کشت وکاڵیی غەززە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، ڕایانگەیاند، گەمارۆی هەمەلایەنەی دژ بە غەززە، چووەتەنێو سێیەم مانگەوەو پاشەکەوتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کۆتایی پێهاتووەو پتر لە دوو ملوێن کەس لەو ناوچەیە بەرەوڕووی مەترسین.
٢.
گیرانی٦٠٠٠چەکداری زایۆنی لەدەسپێکی شەڕی غەززەوە تائێستا
سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاند، لە کاتی دەسپێبوونی شەڕی غەززەوە تائێستا نزیک بە ٦٠٠٠چەکداری زایۆنی گیراون کە هۆەکەشی، پێشێلکاریی جۆراوجۆری وەک، نەیارەتی لەگەڵ خزمەتی سەربازی، دزینی چەکەمەنی و دەسدرێژییە.
٣.
ئەگەری خۆبواردنی کورد لە هاوکاریی لەگەڵ حکومەتی جۆلانی
"فابریس بالانش" شارەزای پرسەکانی سوریا، ئاسۆی داهاتووی ئەو وڵاتەی بە تاریک و جێی نیگەرانی لێکدایەوەو وشداری دا، حکومەتی تازەی دەمشق لەهەوڵی پێکهێنانی "حکومەتێکی توندڕەو و ناوەندیی" دایەو ئەگەری زۆر هەیە، کوردانی سوریا هاوکاریی دەگەڵدا نەکەن.
٤.
پزشکیان: بۆ دهستبهرداربونی تهواوهتی، داواکاری ئهمریکا ڕهتدهکهینهوه
"مهسعود پزیشکیان" سهرۆک کۆماری ئێران ڕایگهیاند، وڵاتهکهی به توندی داواکاری ئهمریکا بۆ وازهێنان له بهرنامه ئهتۆمییه ئاشتیخوازهکهی وهک مهرجێک بۆ دانوستانی نوێ لهسهر ڕێککهوتنی ئهتۆمی ڕهتدهکاتهوه.
٥.
بوومەلەرزە باشوری رۆژاوای چینی هەژاند
بوومەلەرزەیەکی ٥.٥ ریشتەریی، ناوچەی تەببەت لە باشوری رۆژاوای چینی هەژاند.
میدیا خۆجێیەکانی چین، ڕایانگەیاند، بوومەلەرزەیەکی پێنج پۆینت پێنج ریشتەری لە ناوچەی خودموختاری تەببەت لە باشوری رۆژاوای چین ڕووی دا کە ناوەندەکەی قووڵایی دە کیلۆمەتریی زەوی بووە.