May 13, 2025 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

تاوانی تازەی زایۆنیستەکان لەغەزە

دوێنێ شەو فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بە بۆردومانکردنی سەنتەری پزیشکیی "ناسر" لە شاری خان یۆنس تاوانێکی کارەساتباریان ئەنجام دا

٢

کەوتنە خوارەوەی درۆنی ئەمریکیی لە یەمەن

دوێنێ شەو سیستەمی بەرگری ئاسمانیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، درۆنێکی "ئێم کیو نۆ" کە خەریکی سیخوڕیکردن لە ئاسمانی سەعدە بوو ، خستە خوارەوە

٣

ناتانیاهۆ ئاگای لەوتووێژی حەماس و واشنگتۆن نەبووە

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیی ڕایانگەیاند کە ئەو ڕژێمە و سەرۆک وەزیرانەکەی ، لە دوای تێپەڕینی سێ حەوتە لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و حەماس بۆ ئازادکردنی گیراوێکی ئەمریکی زایۆنیی، لەو وتووێژە بێئاگابوون

٤

هەڵوەشانەوەی پەکەکە بیانووی دەستدرێژکاریی بۆ سەر عێراق ناهێڵێت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ویڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی هەمە لایەنە کە ببێتە هۆی سەقامگیری و دابینی ئاسایش، ڕایگەیاند هەڵوەشانەوەی "پەکەکە" بیانووەکان بۆ دەستدرێژکاری وڵاتانێکی وەکوو تورکیا نا‌هێڵێت

٥

گەلۆ جەولانی سووریا دەفرۆشێت؟

تایمزی ئینگلیز، لە راپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە ئەحمەد جەولانی سەرۆکی کاتیی سووریا ڕایگەیاندووە لە بری هەڵوەشانەوەی بایکۆت و سزاکان، ئامادەی ڕادەستکردنی ماددە کانزاییەکانی سوریا بە ئەمریکایە

٦

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیماڕات کۆبوونەوە

لە چاوپێکەوتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیماڕات ، ڕەوتی وتووێژەکانیی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا خرایە بەرباس و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بەم بابەتەی بۆ هاوتا ئیماڕاتییەکەی شیکردەوە