May 13, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

بەڕێکردنی تەرمیی پەیامنێری فەلەستینی

حەسەن ئەسلیح پەیامنێری بەنێوبانگی فەلەستینی ئەم بەیانییە لە نەخۆشخانەی "ناسر" شەهیدبوو ، ناوبراو لە ئەنجامی بۆمبارانی خێوەتی پەیامنێران لە خان یۆنس بریندار ببوو

02

ئێران پەلاماردانی خێوەتی ئاوارەکان شەرمەزاردەکات

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری دڕندانەی رژێمی زایۆنیی بۆسەر کەمپی ئاوارەکان لە جبالیا و خان یۆنس کە بۆتە هۆی شەهید یان برینداربوونی کەسانی سڤیل و بێتاوان و چەن منداڵی ساوا، ئیدانە و شەرمەزار دەکات

03

بۆچارەسەری پرسی کورد، شەفافییەت پێویستە

"ئەکڕەم ئیمام ئۆغڵو" شارەداری بەندکراوی ئەستەموڵ و کاندیدای ئۆپۆزیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ، لەکاردانەوە بە خۆهەڵوەشاندنەوەی "پەکەکە" رایگەیاند بۆ چارەسەری پرسی کورد، چاکسازی ، بەرزکرانەوەوی رۆڵی پەرڵەمان و گرتنە بەری سیاسەت و هەڵوێستێکی روون و دیمۆکڕاتیک و درێژخایەن،  پێویستە

04

سەرۆکی هەرێم: خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە ، هەنگاوێکی گرینگە

"نێچیرڤان بارزانی" لەدوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی "پەکەکە" رایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە کە لەدوای ئەوبڕیارە،  کاردانەوەی ئەرێنیی لەلایەن هەموو لایەنە پێوەندیدارەکانەوە، بێتە ئاراوە و بوارێکی لەبار بۆ چارەسەری پرسەکە خۆش بکرێت

05

فەرماندەیەکی باڵای لیبی کوژرا

سەرۆکی دەزگەی ئاسایشی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆماری لیبی، لە تێکهەڵچوونی دوێنێ شەوێی ترابلۆس کوژرا و ئەو شەڕە سێبەری نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خستۆتە سەر داهاتووی سیاسی و ئاسایشیی ئەو وڵاتە

06

زلێنسکی خوازیاری ئامادەبوونی ترامپ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ پوتین بوو

سەرۆکی ئۆکڕاین ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە بیرۆکەی ترامپ بۆ وتوێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پوتین لە ئەستەموڵ دەکات و هیواخوازە سەرۆکی ئەمریکاش لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بێت