May 13, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١

ناتانیاهۆ : غەزە داگیردەکەین

"بنیامین ناتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی، دوێنێ شەو ڕایگەیاند غەزە داگیردەکەین و تاهەتایە کۆنتڕۆڵی ئاسایشیی ئەو کەرتە، بەدەست ئێمەوە دەبێت

٢

ئازادکردنی گیراوی ئەمریکی، ئەنجامیی دیپلۆماسی بوو

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئازادکردنی "عیدان ئەلێکساندر" گیراوی زایۆنی ئەمریکی، ئەنجامیی پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا و هەوڵی نێوبژیوانان بووە و هیچ پێوەندییەکی بە دەستدرێژی سەربازیی ڕژێمی زایۆنییەوە، نەبووە

٣

بێڕێزی ترامپ بە کولتووری عەرەبستان

فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ڕیاز نیشتەوە و لەپاشان بۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی شاهانەدا ، کۆپێک قاوە بۆ دۆناڵد ترامپ داندرا، بەڵام نەیخواردەوە و لەسەر مێزەکەی دانا و درێژەی دا بە قسەکانی لەگەڵ "بن سەلمان" و ئەو هەڵسوکەوتەش لە کولتووری عەرەبستانییەکاندا، بە بێڕێزی دێتە ئەژمار

٤

دەبێ زیندانیانی سیاسیی ئازادبکرێن

"سزگین تانری کولوو" پەڕلەمانتاری سەربە جەهەبە، بڕیاری "پەکەکە" بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی بە هەنگاوێکی پڕبایخ و مێژوویی پێناسە کرد، بەڵام هۆشداریشی دا، هاوکات لەگەڵ بەرزکردنەوەی دروشمی ئاشتیی، ناکرێ سەرکوتکاری سیاسیش، بەردەوام بێت

٥

بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ناوەستێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەرنامەی پێشکەوتنیی زانستی ئەتۆمی ئێران ڕوون، ئاشتیانە و بێوەستانە و ڕاشیگەیاند ئێران، بەرنامەی خۆی بە خێراییەکی زیاتر درێژەپێدەدات

٦

زلنسکی ڕێککەوتننامەی ئابووری لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کرد

سەرۆکی ئۆکڕاین ڕێککەوتننامەی ئابووریی لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کرد و لەمەوبەدوا ، ئەو رێککەوتننامەیە وەک یاسا مامەڵەی پێدەکرێت