ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 14-05-2025/ پێشوازی ئێران لە پەرەی پەیوەندیی لەگەڵ ژاپۆن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
پێشوازی ئێران لە پەرەی پەیوەندیی لەگەڵ ژاپۆن
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ جێگری باڵای وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندی دۆستانەی ئێران و ژاپۆن جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کرد.
2-
بەردەوامی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە
لە پەلاماری سەرلە بەیانی ئەمڕۆی سوپای تیرۆر بۆ سەر ئۆردوگای جەبەلیا لە باکووری غەززە 60 فەلەستینی دیکە شەهید بوون و نزیکەی ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
3-
مەکرۆن: کارەکانی نەتانیاهۆ لە غەززە جێگای شەرمەزارییە
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە دۆخی غەززە کارەساتێکی مرۆییە و سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ بەرامبەر بە کەرتی غەززەی جێگای شەرمەزاری
4-
شەرمەزارکردنی درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە
دامودەزگا و ئەنجومەنەکانی لایەنگری فەلەستین لە لوبنان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لە بەردەم بنکەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لەو وڵاتە بە توندی ئیدانەی درێژەی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە ی کرد
. 5-
درێژەی هێرشەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جارێکی دیکە هێرشێکی بە مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیک بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.
6-
درێژەی بۆردومانەکانی باکوری عێراق لە لایەن تورکیاوە
سەرەڕای بەیاننامەی فەرمی پەکەکە لەمەڕ کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی ، بەڵام دوێنێ هێزە سەربازییەکانی تورکیا دیسان گوندەکانی دەوروبەری چیای گەاڕە لە هەرێمی کوردستانی عێراقیان بۆردومان کرد.
7-
پێشوازیی عەمار حەکیم لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە
سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی وەک ڕێکارێک بۆ سەقامگیری ناوچەکە ڕاگەیاند و وتی ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق نەماوە.