May 14, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لەئارادا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤوکی ئێران لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە، وتی: بە دڵنیاییەوە بەرنامەی ناڤوکی ئاشتیخوازانەی ئێران بە جیددی درێژەی دەبێت.

 

2-  

مەترسی قات وقڕی لە غەززە  

تام فێلچەر، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی، وتی: زیاتر لە دووملیۆن فەلەستینی لە کەرتی غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەرێک هەیە.

 

3-

کوژرانی زایۆنییەک لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە

گوردانەکانی عیزددین قەسام کوژرانی هێزێکی ئەندازیاری زایۆنیستی لە شوجاعییە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ڕاگەیاند.

 

4-

ترسی زایۆنیستەکان لە مووشەکەکانی یەمەن

دوای پەلاماری بە مووشەکیی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریون لە ناوچە داگیرکراوەکان، جارێکی دیکە  ترس و توقان  ناوچە داگیرکراوەکانی گرتەوە و زایۆنیستەکان پەنایان بۆ پەناگە برد.

 

5-

پەلاماری  ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوریا

سوپای  ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە  پەلامارێکی بە خۆفڕدا  باشووری ڕۆژئاوای سوریای کردە ئامانج

 

6-

دیداری مەسعود بارزانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەولێر

 مەسعود بارزانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ ماهر ئەلکەرەکی، کونسوڵی گشتی فەلەستین لە هەولێر، جەختی لەسەر بەردەوامیی پشتیوانی لە  ئارمانجی  ڕەوای گەلی فەلەستین کردەوە.

 

7

ڕەخنەی  نەتەوە یەکگرتووەکان لە سیاسەتەکانی کۆچبەری ئەمریکا

لیز تروسێل، وتەبێژی  مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی ئەمریکا لە بواری کۆچبەری گرتووە و بە پێچەوانەی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان ناوی برد