May 14, 2025 12:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

کاردانەوەی عەراقچی بەرامبەر بە قسەکانی ترامپ

 وه زیری ده ڕه وه ی ئێران لە کاردانەوە  به قسه کانی دژە ئێرانی تڕەمپ  وتی:  لایەنی بەرانبەری  ئێمە  ده بێ بزانێت که سیاسه تی زۆرترین فشار  شکستی هێناوه

 

2-

کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە برسێتی وەک چەک

ڕیاز مەنسور نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی کە ڕژێمی  زایونی  برسێتی وەک چەکی شەڕ لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەکار دەهێنێت.

 

3-

خراپ بوونی یارمەتییە خۆراکییەکان لە سنووری غەززە

باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یارمەتییە خۆراکییەکان لە سنووری غەززە خەریکن خراپ دەبن و داوای لە ڕژێمی  زایونی کرد کۆتایی بە گەمارۆی غەززە بهێنێت.

 

4-

ناڕەزایەتی خوێندکاران لە تورکیا

  دوابەدوای ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی بۆغازایچی لە ئەستەنبوڵ دژی وتارێکی مامۆستای ئایینی و ئیلاهیات، ٩٧ خوێندکار دەستگیرکران و ١٣ ئەفسەری پۆلیسیش برینداربوون

 

5-

ڕاگەیاندنی مەرجی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢

موراد قارایلان، ئەندامی لیژنەی سەرکردایەتی پەکەکە ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی  چەکداری پەکەکە جێبەجێ بکرێت، پێویستە حکومەتی تورکیا بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە دەستور دژایەتی ڕێبازی سیاسی نوێمان نەکات

 

 6-

پەلاماری بەخۆفڕی زایونی بۆ سەر باشووری لوبنان

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی  زایونی بۆ سەر سەرنشینانی ئۆتۆمبیلێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بووە.