ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 15-05-2025/ لەقاودرانی یەک لە گەورەترین درۆکانی رژیمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
لەقاودرانی یەک لە گەورەترین درۆکانی رژیمی زایۆنی
رۆژنامەی هائارێتس سەرلەئێوارەی دوێنێ لەقاوی دا، سوپای ئیسرائیل زانیاری "گومڕاکەرانە"ی سەبارەت بە بوونی تۆنێلی حەماس لە ژێر نەخۆشخانەیەکی ئوروپایی لە خان یونس، بڵاوکردۆتەوە چونکە ئەو تونێلە، "بەپێچەوانەی ئیدیعای سوپا، لەناو نەخۆشخانەکەدا نیە" و "هیج سەنەدێک نیە بۆ پشت ڕاست کرانەوەی ئەو ئیدیعایە لەمەڕ تێپەڕینی تونێل لەژێر ئەو ناوەندە پزشکییەدا".
02
تێکهەڵچوونی قورسی نێوان داگیرکەران و خەباتکارانی خۆڕاگریی لە "تەمون"
هێزە تایبەتییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ماڵێکیان لە شارۆچکەی "تەمون" هەڵکەوتوو لە باشوری توباس لە لێواری رۆژاوای داگیرکراو، گەمارۆ دا.
03
حکوومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێک نایە
مەسعود بارزانی لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوان، لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای 50 بە 50 پێک ناهێنین."
04
ترەمپ: نزیک بووینەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەمڕۆ ئیدیعای کرد، وڵاتەکەی لە دانوستان لەگەڵ ئێراندا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی و چەسپاندنی ئاشتیەکی درێژماوە، پێشکەوتنی بەرچاوی بووە.
05
بۆرێل: ئەمریکا، ئیدی هاوپەیمانی ئوروپا نیە
بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا بەئاماژە بەو هەڕەشانەی بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتخوازانەی دۆناڵد ترەمپەوە ڕوو لەزیادبوونە، وتی کە ئەمریکا، ئیدی هاوپەیمانی ئوروپا نیەو پێشنیاری دا، هاوپەیمانییەکی تازە لەژێر ناوی "گرووپی شەش"داو بێ هاوبەشیی واشنگتۆن پێک بێت.