May 15, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

پتر لە٥٠شەهید لەئاکامی هێرشەکانی ئەمڕۆی غەززە

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان لە غەززە رایانگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی رژیمی زایۆنی بۆسەر خانووبەرەو خێوەتی خەڵک لە خان یونس و غەززەو کەمپی جەبالیا زیاتر لە پەنجا کەس شەهید بوون.

 

02

خۆپێشاندان لە بەلژیک بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززە

هەزاران لایەنگری فەلەستین و خۆڕاگریی، دوێنێ چوارشەممە لە بروکسلی پێتەختی بەلژیک، بۆ شەرمەزارکردنی دڕندەکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژ بە گەلی ستەملێکراوی غەززە، خۆپێشاندانیان کرد.

 

03

بەقایی: ڕەفتاری دژبەیەکی ئەمریکا، بۆ دانوستانەکان زیانبەخشە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەک لەگەڵ میدیایەکی ناوچەدا پێی داگرت؛ رەفتاری دژبەیەکی ئەمریکا، بۆ پرۆسەی دانوستانەکان زیانبەخشە.

 

04

نرخی مانگانەی کارەبای 24 کاتژمێریی دیاریکرا

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، نرخەکانی پرۆژەی روناکیی (کارەبای 24 کاتژمێریی) په‌سه‌ندکرد و بەگوێرەی پڕۆژەکەش؛ نرخی کارەبا بە گوێرەی کیلۆوات دەگۆڕێت و نرخەکان لە نێوان 72 دینار بۆ 350 دینارە، بە جۆرێک ئەگەر 10 ئەمپێری بەردەوام بەکاربهێنیت، نرخی مانگانە 247 هەزارە و نرخی 15 ئەمپێری بەردەوام 527 هەزار دیناری مانگانە دەبێت.

05

ناڕازییان گەیشتنە دەورووبەری بینای سەرۆک وەزیرانی لیبیا

شەوی ڕابردوو، چەند کاتژمێر پاش ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە لیبیا، ژمارێک ناڕازیی بە گردبوونەوە لە دەورووبەری بینای سەرۆک وەزیرانی لیبیا، خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەلدەبیبە بوون.

 

06

پوتین و ترەمپ ناچنە تورکیا

کرێملین و بەرپرسانی کۆشکی سپی ڕایانگەیاند کە پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەتەما نین بۆ دانوستانی ئاگربڕی رووسیاو ئوکرانیا، بچنە تورکیا.