May 15, 2025 08:41 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

پیرۆزبایی ئەبووعوبەیدە پاش هەڵمەتی خۆڕاگریی سەلفیت

"ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی قەسام، هەڵمەتی پاڵەوانانەی تەقەو دەسڕێژ لە نزیک شارۆچکەی "بروقین" لە رۆژاوای سەلفیت لەلایەن خەباتکارانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای پیرۆزبایی وت.

 

02

شەمخانی: هەڵوەشاندنەوەی خێرای بایکۆتەکان، مەرجی ڕێککەوتنە

"عەلی شەمخانی" دوێشەو لە دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سیدا، وتی: تاران بەمەرجی هەڵوەشانەوەی خێرای بایکۆتە ئابوریەکان، ئامادەی ڕێککەوتنە لەگەڵ ترەمپدا.

 

03

تووڕەیی زایۆنییەکان لە سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا

وەزارەتی دەرەوەی رژیمی زایۆنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە لێدوانی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەمەڕ پچڕاندنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ رژیمی زایۆنی، باڵوێزی ئەو وڵاتەی بانگ کرد.

 

04

بەکرخان: هەندێ کەس نیگەرانی کۆتایی هاتنی خەباتی چەکداریین

"تونجەر بەکرخان" هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە رەوتێکی نوێ بۆ ئاشتی و ڕێگاچارەی دیموکراتیک لە تورکیادا دەسپێبووە، بەڵام هەندێ لایەن، لەمەڕ کۆتایی هاتنی خەباتی چەکداریی بە پەرۆش و نیگەرانن.

 

05

نێچیرڤان بارزانی سەردانی تاران دەکا

سەرچاوە هەواڵییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان شەممەی داهاتوو سەردانی تاران دەکا.

 

06

گرێبەستی کەم وێنەی فڕۆکەوانیی ئەمریکا لەگەڵ قەتەر

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە لە دۆحەی قەتەر ڕایگەیاند کە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی قەتەر، داواکارییەکی "کەم وێنە"ی بۆ کڕینی١٦٠فڕۆکە خستووەتەبەردەست بوئینگ. بەپێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، ئەوە، گەورەترین گرێبەستی مێژووی بوئینگ بۆ فرۆشتنی فڕۆکە زەبەلاحەکان بەئەژمار دێ.