May 16, 2025 08:36 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1
کەوتنەگەڕی پرۆژەیەکی گەورە لە کرماشان لە سەفەری پزشکیاندا

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی کە لە سەفەری خۆی و شاندەکەی یاوەری بۆ کرماشان پرۆژەیەک کەوتۆتە گەڕ بە زیاتر لە حەوت هەزار ملیار تمەن سەرمایەنانەوە کە کەرتی جۆراوجۆری پیشەسازی، کشتوکاڵ و ژێرخانی دەگرێتەوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆمار خراوەتەگەڕ.

2

ڕۆژی خوێناویی غەززە؛ ١٠٧ شەهید لە بەرەبەیانی پێنجشەممەوە تا ئێستا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامن لە بۆردومانکردنی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززەدا، بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان دوێنێ پێنجشەممە ١٠٧ فەلەستینی دیکە لە جەنایەتەکانی زایۆنییەکاندا شەهید بوونە.

3
هێزە چەکدارەکانی یەمەن: فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنمان پێکاوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی ڕژێمی زایۆنی کرد. سەرتیپ یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی "ئەللەد"ـیان پێکاوە کە لە فەلەستینی داگیرکراودا بە "بن گۆریۆن" ناسراوە.

4

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەگەلێکی تورکیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهیز چەن ناوچەیەکی تورکیای هەژاند؛ پاش هەست پێکرانی چەن پاشلەرزەیەک لە ئانکارا ئیدارەی ڕووداو و ڕەوشی قەیرانیی تورکیا ڕایگەیاند کە بۆمەلەرزەیەک بە تەوژمی ٥.٢ ڕیشتەر شاری قونیەی هەژاندووە.

5
ئاگربەسی نێوان هیندستان و پاکستان نوێکرایەوە
پاکستان باسی نوێکرانەوەی ماوەی ئاگربەسەکەی ئێستای لەگەڵ هیندستان بۆ سێ ڕۆژی دیکەیش کرد. وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە لەگەڵ هیندستان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئاگربەسەکەیان تا ١٨ مانگی تر بەردەوام بێ.