May 16, 2025 10:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

شەهیدبوونی لانیکەم ١٤٣ فەلەستینی لە دڕندەکاریی ئەمدواییەی زایۆنییەکاندا

 لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانەیکەم ١٤٣ فەلەستینی بە ژن و منداڵیشەوە لە شاڵاوی تازەی پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون. تەنیا لە نیوەشەوی ڕابردوودا ١٦ فەلەسینی دیکە بە هۆی پەلامارە دڕندانەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە کوژراون.

2
 شەرت و مەرجی حەماس بۆ مامەڵەی دیلبەدیل

 باسم نەعیم ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس پێیداگرت لەسەر پێویستی دابینکرانی شەرت و مەرجەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ دوژمنی زایونی و وتی کە حەماس بەو مەرجەی هەموو دەستبەسەرکراوانی زایۆنی ئازاد دەکات کە ئەو کردەوەیە وەستاندنی تۆکمە و تەواوی پەلامارەکانی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززەی بە دواوە بێ.

3

 ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئەمریکا پارەی وڵاتانی عەرەبی دەداتە ڕژێمی ئیسراییل

سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد: پەلامارە دڕەندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بە پاڵپشتی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی ئەنجام دبێت و ئەمریکا بەشێک لەو پارەیەی کە لە حکومەتە عەرەبییەکانی وەردەگرێ دەیدات بە ڕژێمی ئیسراییل.

4

شەڕ و پێکدادانی نێوان هەسەدە و داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا 

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک باسی شەڕ و پێکدادانی چەکدارانەی نێوان ئەم گرووپە وگرووپی تیرۆریستی داعش لە دێروزور هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سوریایان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە چەکدارەکانیان و ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی "ئەبوو حەمام" لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور تێکهەڵچوون.

5

عەراقچی: هیچکام لە دامودەزگە ئەتۆمییەکانی ئێران داناخرێن

سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بە پشتبەستن بە هێزە چەکدارەکانی دوژمنی لە پەلاماری سەربازی هیوابڕاو کرد و ئەوانەی هێناوەتە پێی مێزی دانوستانەوە. ناوبراو وتیشی: پاراستنی پیتاندن لە ناوخۆی وڵات لەو پرەنسیبانەی ئێران لە دانوستانەکانە کە بە هیچ لەونێ چاوپۆشی لێ ناکرێت.