ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-05-2025/ پزشکیان ڕوو لە ترەمپ: ئێوە خۆتان ئەوپەڕی مەترسین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
پزشکیان ڕوو لە ترەمپ: ئێوە خۆتان ئەوپەڕی مەترسین
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە وەبەر ڕەخنەدانی قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەوە چۆنە ئێمە بە هۆکاری نائەمنی پێناسە دەکەن، کەچی٦٠ هەزار ژن و منداڵتان لە غەززە لە ژێر بۆردومان کوشت و ئەم خەڵکە بێدەرەتانەتان لە ئاو و دەرمانیش بێوەری کردووە؟ ئێوە خۆتان ئەوپەڕی مەترسین.
2
تورکیا پاش هەڵوەشێنرانەوەی پەکەکە ٨ جار پەلاماری هەرێمی داوە
کامەران عوسمان ئه ندامي رێکخراوی (CPT) ڕايگەياند: لە دوای بڕیاری پەکەکەوە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، تورکیا هەشت جار سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە. بەپرسانی باڵای تورکیا پێشوازییان لە بڕیارەکەی پەکەکە کردووە، بەڵام هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە.
3
ناونووسیکردنی ١٠ لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
"نەبراس ئەبوسوودە" یاریدەری وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: کۆی هاوپەیمانییە تازەکانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە و ئەوانەی کە بەنیازن لە هاوپەیمانە قەدیمییەکانەوە ناویان تۆمار بکرێ، هەژماریان دەگاتە زیاتر لە ١٠ هاوپەیمانی. هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یازدەی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥بەڕێوە دەچێ.
4
حەماس: هەر چەشنە پرۆسەی دیلبەدیل دەبێ وەستانی شەڕ دەستەبەر بکات
"تاهیر ئەنونو" ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی: هەر چەشنە پرۆسەی مامەڵەی دیلبەدیل دەبێ تۆکمە و تەواو بێت و وەستاندنی شەڕ دەستەبەر بکات. ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایۆنی هەموو ڕێککەوتن و تەبایینامەکانی هاوپێوەند بە وەستاندنی شەڕی دژ بە غەززە پێشێل دەکات.
5
داننانی یەکێتی ئەورووپا بە ناکارامەیی بایکۆتەکانی سەر مۆسکۆ
یەکێتیی ئەورووپا دانیناوە بەوەیدا کە ئەو بایکۆتانەی داسەپێندراونەتە سەر مۆسکۆ هیچ سوودیان نەبووە. ڕۆژنامەی گاردییەن نووسی: یەکێتی ئەورووپا حەڤدەهەمین خولی بایکۆتەکانی دژ بە ڕووسیا ئامادە کردووە، بەڵام دیپلۆماتە ئەوروپاییەکان بڕوایان وایە کە ئەو بایکۆتانەی داسەپێنراوەتە سەر ڕووسیا بۆ کاریگەریدانان لەسەر پرۆسەی شەڕی ئۆکراین هیچ سوودێکیان نەبووە.